تەها قادر:تەنیا پارتی لە پرسە نیشتمانییەكاندا سڵ ناكاتەوە و هەمیشە فریادڕەسی خەڵكی كوردستانە

تەها قادر:تەنیا پارتی لە پرسە نیشتمانییەكاندا سڵ ناكاتەوە و هەمیشە فریادڕەسی خەڵكی كوردستانە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ «تەها قادر» دەربارەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەڵێت: «ویژدانم پێم دەڵێت، ڕێ لەو خەباتە مەگرە كە هەڵگری چەمكی ئاوەدانییە و خاوەن ڕێبەرێكە، كوردستان چاوەڕوانیەتی تا ڕێنوێنیمان بكات بۆ ئەوەی لە كەس نەترسین و ڕێ نەدەین زوڵم بەسەرمان سەركەوێت. «تەها قادر» لە گۆرانیی دڵدارییەوە دەچێتە سەر ڕێی عەشقێكی دیكە كە نیشتمانە و، پێشمەرگەئاسایانە دێتە پێشەوە و گۆرانی بۆ لیستی ٢٧٥ـی پارتی دەڵێت و نایشارێتەوە كە تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستانە شێری گۆڕەپان و لە بەردەم هیچ هێزێكدا نالەرزێت و لە پرسە نیشتمانییەكاندا سڵ ناكاتەوە و هەمیشە بووەتە فریادڕەسی خەڵكی كوردستان، بۆ یە دەڵێت: «ئێمەی هونەرمەندیش ئەگەر بمانەوێت داهێنان بكەین، پەنا بۆ پارتی دەبەین كە هاوكار بێت لە سەرخستنی پڕۆژەكانماندا، هەربۆیە بە شانازییەوە گۆرانیی بۆ دەڵێم و، دەنگیش بەو حزبە دەدەم كە ئاوەدانیی كوردستان و پڕۆژە ناوازەكانی دەگەیەنێتە بەغدا، چەند خۆشە لە حزبێكدا بیت كە لە كوردستان و عێراقدا كە پێشەنگ و بێ ڕكابەر بیت».

Top