ئاوات بۆکانی :بەربژێرانی لیستی 275 شایستەی دەنگی ئـێوەن، بۆیە دەنگیان پێ بدەن

ئاوات بۆکانی :بەربژێرانی لیستی 275 شایستەی دەنگی ئـێوەن، بۆیە دەنگیان پێ بدەن

هونەرمەندی گۆرانیبێژ «ئاوات بۆكانی» وەك وەفایەك بەرامبەر بە ڕێزگرتن لە كارە هونەرییەكانی، گۆرانی بۆ كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت. بۆكانی نایشارێتەوە پارتی فریادڕەسی میللەتێكە، كە خەونی سەربەخۆیی لە دڵیدا چەقیوە و لەپێناو زامنكردنی مافەكانی ئەو گەلەدا هەمیشە پێداگر بووە و سازش لەسەر ماف و خاكی كوردستان ناكات، لەو نێوەندەشدا داوایەك ئاراستەی هەولێرییەكان دەكات، كە بەربژێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیستی ٢٧٥ لەسەر ڕێبازی بارزانی نەمر كار دەكەن بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و لەژێر چەتری بارزانی-ی ڕابەردا، دەبنە نوێنەری خەڵكی كوردستان و داكۆكی لە مافە ڕەواكانیان دەكەن و بە كۆمەڵێك خەون و خواستی گەڕەكە هەژارنشینەكانی هەولێرەوە دەچنە بەغدا و، پێداگری لە باشتركردنی ژیان و بژێوی هەموومان دەكەن، بۆیە شایستەن و داوا دەكەم دەنگیان پێ بدەن.

Top