نیگار ئەحمەد بەربژێری ژمارە (15) لـیسـتی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بـازنەی كەركووك: پارتیمان لە هەر شوێنێك دەسەڵاتی هەبێت، ئەو شوێنە لە ئاوەدانی و خزمەتكردندا دەبێت
ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان دەمانەوێت ئەزموونی سەركەوتنی كوردستان بگوازینەوە بۆ گشت عێراق نەك تەنیا كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكانی هەرێمی كوردستان، بەو مانایەی پارتی لە هەر شوێنێك بەهێز بێت ئەو شوێنە ئاشتی و ئاوەدانی تێدایە، پارتی قەڵغانە بۆ پاراستنی مافەكانی كورد لە كەركووك و سەرتانسەری كوردستان.
ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام خۆمان بە داكۆكیكەری مافی ڕەوای میللەتی كورد دەزانین و بە بەردەوامی داكۆكیمان كردووە، لە مافە ڕەواكانی هەر تاكێكی كورد لە هەر كوێیەكی ئەم كوردستانە بێت.
هەڵبژاردنی ڕابردوو ئێمەی پارتی لە كەركووك نەبووین، كەچی توانیمان دەنگێكی باش لە شارەكە بەدەست بهێنن و نوێنەرانی پارتی لە بەغدا توانییان لە خولی ڕابردوو بەرگریی زۆر لە كەركووك بكەن، ئەمجارەش پارتی لەنێو گڕ و كڵپەی شاری كەركووكدایە و پشتیوان بە خوای گەورە سەركەوتنی گەورە تۆمار ئەكات.
دەمانەوێت بەگشت خەڵك ڕابگەیەنین بە هەموو دەنگدەرێك لە عێراق هەر لە زاخۆوە تا بەسڕا بڵێین پارتیمان لە هەر شوێنێك دەسەڵاتی هەبێت، ئەوا ئەو شوێنە لە ئاوەدانی و خزمەتكردندا دەبێت.
ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمجارە خولی شەشەمی كوردستانی عێراق كارێكی باش دەكەین لەسەر جێبەجێكردنی ئەم ماددە دەستورییانە و بە تایبەتی ماددەی ١٤٠.
