لیستی پارتی بۆتەواوکردنی ئەرکە مێژووییەکان...

لیستی پارتی بۆتەواوکردنی ئەرکە مێژووییەکان...

 

 

لە ئان وساتێکی وەک ئێستادا ھەم تەحەدداکان بەرامبەر ھەرێمی کوردستان گەورەن ،ھەمیش پێشبینی گۆرانکاری گەورەدەکرێت لەعێراق وناوچەکەدا ،بۆیە پێویستیمان بە بەھێزی پێگەی پارتی ھەیە لە عێراقدا بۆتەواوکردنی ئەرکە مێژووییەکان، چونکە لەرابردووئێستاوئاییندە پارتی شانی داوەتە بەر بەرپرسیاریەتی ، بۆپاراستنی کوردستان وبە دیھێنانی خواست و ئامانجەکانی گەلەکەمان،ئەمەش وادەکات ھەرھەموومان بەدەنگەکانمان بۆ لیستی275ی پارتیمان ،پاداشتی ھەلوێستەکانی پارتی بدەینەوە،لەپێناو پاراستنی شکۆی کوردوکوردستان ،چونکە سەرکەوتنی لیستی پارتی گەرەنتی پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستانە،چۆن له‌ خه‌بات و شۆڕشدا، پارتی ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى سه‌ره‌كى هه‌بووە‌، لەم قۆناغەشدا پێویست تر لەھەمووکاتێکدا پێویستیمان بە ‌ به‌رده‌وامی وبەھێزی پارتی ھەیە ‌ ، رابردوو سەڵماندی ئەگەر پێداگری و ڕابەرایەتیی سەرۆک مسعودبارزانی نەبووایە، ئێستا شتێک بە ناوی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان نەدەما،بۆیە پارتی بەھێز بێت مافەکانی خەڵکی کوردستان پارێزراودەبن،بوونی گلەیی وگازندەو ورەخنە شتێکی ئاساییە ،زۆر جارانیش گلەیەکان لە جێگای خۆیاندانە ،بەلام نابێت ئەمە ببێتە مایەی بەشداری نەکردن لە پرۆسەکەدا ،یەک دەنگ بۆ سەرکەوتنی پارتی زۆرە نابێت بەھەر بیانویەک بێت بە فیرۆ بدرێت ،دەکرێت گلەیی ورەخنەکان دوابخرێت بۆدوای ھەڵبژاردن، زۆرکەس وابیردەکاتەوەکەئەگەر نەچم دەنگیش بدەم، ئەوا پارتی هەر دەردەچێت، ئەوە پێویستی بەهەلوەستە کردن هەیەو قولتر لێی بروانین چونکە گەر ساڵانێکە ڕەنجت بۆ پارتی داوە، ئەمرۆش پێویست دەکات بەردەوامی بەو رەنج وماندوبوونەت بدەی و لەرۆژی دەنگداندا ئەرکی نەتەوەیی ونیشتیمانیی خۆت جێبەجێ بکەیت ،بەدەنگی خۆت بۆلیست وکاندیدانی پارتی سەروەرێکی تر تۆماربکەی، لەپێناو بەدەستهێنانی کورسیی زیاتر، تا هەمیشە پارتی بەحزبی ژمارەیەک لەسەر ئاستی کوردستان وعێراقدابمێنێتەوە ،چونکەپارتی لە کوردستان ڕکابەری نییە، ھیچ لایەنێک ناتوانێت ڕکابەری پارتی بێت ،لە ھەڵبژاردنی رابردوودا پارتی توانی بە جیاوازییەکی زۆر ببێتە یەکەمی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، لە هەر شوێنێک بەرژەوەندی و مافەکانی گەلی کوردستان هەبێت، پارتی بە بەهێزی لەوێ ئامادە دەبێت،ناکرێت بەغدا رادەستی خەڵکێکی لاواز بکرێت ،بۆیە پارتی جیاوازلەلایەکانی تر ئەرکی گەورەتری لەئەستۆدایە ،
بۆیە ئێمەش ئەرکمانە لەپێناو تەواوکردنی ئەرکە مێژووییەکان دەنگ بەلیستی ٢٧٥ی پارتیمان بدەین ،چونکە پارتی هەموو کات ئامادەیە خۆی بکاتە قوربانی بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان...

Top