کـــابــیــنـــەکــــەی کـــاک مەسرور و بەرەوپێشچوونی هەرێم
وەک دەبینن کابینەی حکومەتی کوردستان کابینەکەی مەسرور بارزانی زۆر ترین پڕۆژەی ئەنجام داوە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی هەرێم لە سەرجەم ڕووەکانیەوە و توانراوە تا ڕادەیەکی زۆر دامودەزگا حکومییەکانی بە موئەسەسە بکرێت و کراوە.
بەڵام دیارە ئەوە بەدڵی دوژمنان و جاشەکان نییە بە تایبەتی حەشدی شەعبی چونکە جاشەکان هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ تێکدانی ئەم هەرێمە بەتایبەتی کابینەکەی مەسرور بارزانی و زۆریش کاریان لەسەر ئەوەدەکرد تێکی بدەن، چونکە بە دەیان جار پیلانی دوژمنکارانەیان ڕێکدەخست و تەگەرەیان دەخستە بەردەم دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم بۆ ئەوەی شکست بهێنێت.
بەڵام بە شاهێدی گشت ئەو کەسانەی کە دوور لە کارگەری دەرەکی و خوی جاشایەتیان تێدا نییە دەزانن سەرۆک وەزیران کۆڵی نەداو هەموو ئەو پیلانە چەپەڵانەی کە دوژمنان دایان ڕشتبوو ببوونە بەربەست، هەموو بەربەستەکانی شکاندو بەردەوام بوو لە خزمەت گوزاریەکانی بردە لووتکە بێ ئەوەی سڵ لە هیچ شتێک بکاتەوە.
هەرێمی کوردستان وئەو ڕێگریانە و تەگەرانە دەهاتنە بەر بلانەکانی سەروکی حکومەت بۆ دژایەتی کابینەکە بەهەوڵ و ماندووبوونی حکوومەت توانی لەسەر پێەکانی خۆی بووەستێتەوە، ئەمە سەرەڕای بوونی ئەو هەموو قەیرانەی دوژمنان بۆ هەرێم دروستیان کردبوو، لە هەمان کاتدا باش باش دەزانیین خەڵکی هەرێم لەوە تێدەگەن کە دوژمنانی گەلەکەمان و بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بەرەیەک کەدژ بە حکومەت هەرێمیی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەدەن لەوانە حەشدی شەعبی و هەندێک لەئوپۆزسیونە بێ دەسەڵاتەکەی کوردستان کە بەردەوام تامەزرۆی کێشەو گرفت دروستکردنی دەیان بوختان و درۆ دژبە هەرێم.
هەمیشە سەرقاڵن بۆ بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان بێ گومان ئەو کێشانەش لەگەڵ ئاغاکانیان بۆ قەوارەکەی هەرێم دروست دەکرا ئەو قەوارەی کە بەهەزاران خوێنی لاوی ئەم نیشتمانەی تێدا ڕژا، هەر لە بڕینی قووتی خەڵک تا گەیشتە ئەوەی سکاڵا دژی حکومەت لە بەناو دادگای فیدرال سکاڵایەکان لەسەر پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕۆناکی و پڕۆژەی هێناوی ئاوی خاوێن.
بۆ هەموو گەڕەکەکانی هەولێر بۆیە دەبێت جەماوەری دەنگدەری کوردستان و زۆریش پێویستە بزانن کابینەی مەسرور بارزانی ئەگەر جاش و خۆفرۆشی لە کوردستان نەبوونایە ئەو هەموو قەیرانی ئابووری، نەبووە بودجەکی چاک لەژێر دەستی سەرۆک حکومەت بووایە ئێستا کوردستان وەک سویسرا گەشەی دەکرد، بەڵام تابووری پێنجەم لە دژایەتیکردنی هەرێم بەردەوامن پێویستە ئەم جۆرە میکروبانە لەناو بچن.
لە کۆتایدا دەڵێین ئیشکردن بە هات و هاوار نییە بەڵکوو بە کردارە و کرداری درووست و حەکیمانە کە ئەویش تەنها لای برا گەورە بەدەست دەکەوێت، بژی پارتی بژی کوردستان سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێگای خەبات و کوردایەتی...

نەجمەدین محەمەد قەراجی