با دەنگمان دەنگی کاندیدانی پارتی بێت

با دەنگمان دەنگی کاندیدانی پارتی بێت



بۆیە پارتی بە شایستە دەزانم و دەنگی پێ دەدەم، چونکە زەمەن سەلماندوویەتی کە بە بەڵێن و گفتەکانی بە تەواوی خەڵک و هاونیشتمانیانی سەلماندووە کە شایەنی متمانەی گەلەکەیەتی.

چونکە بە قورسایی خۆی سیاسەت دەکات و بەدرێژایی ساڵەکانی خەبات و نەبەردی و نسکۆکانیشی.

ئەم حزبە ئەمەی پێوە دیارە چۆن مامەڵەی کردووە لەگەڵ یار و نەیارەکانی. مێژوو شاهیدە کە چ فیداکاریەکی کردووە لە ڕێگەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان و بەدەست هێنانی خەونی چەند ساڵەی ئەم گەلە.

لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەوەشی بە کردەوە سەلماند کە بەڕاستی هەر پارتییە دەتوانێت لەڕێگەی ئیدارەدانی حکومەتێکی سیستماتیک و پڕ حزمەتگوزارییەوە. خەون و خواست و داواکاری خەڵکی بکاتە ڕاستی، بە پراکتیکیش هەموو مافی کوردستانییان تاڕادەیەک دەستەبەر کردووە، بۆیە من و تۆ و هەمووان چاومان لەسەر سندوقەکانی دەنگدانە و گوێ بیستی راگەیاندنی کۆتایی دەبین کە وەک هەمیشە پارتی یەکەمی بێ رکابەرە.

نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان. بەڵکو لە تەواوی عێراقیشدا هەر حزبی بێ ڕکابەر دەبێت.

مێژوو سەلماندوویەتی کە هەر پارتی دەتوانێت ئەم هەرێمە بپارێزێت و ئاوەدانی بکاتەوە.

نمونەی زیندووش هەولێر و بادینانە کە چۆن سیمای شارستانییەتی رۆژئاوای وەرگرتووە. بەراورد بە زۆنی سەوز کورد واتەنی " هەر خوایان یەکە " باشترین نموونەی خزمەتگوزاری، ئەو ئارامییەی شارەکانە کە خەڵک بەبێ خەم دەخەون ئەو زامنکردنەی ژیانی خەڵکە لە رێگاوبان کە لە سیمای ئەوروپا دەچێت.

لە خزمەتگوزاری پرۆژەی رووناکی دیارە کە لەدوای هەموو کابینەکان، کابینەی نۆ توانی کارەبای 24 کاتژمێری بگەێنێت بە هەموو شارو شارۆچکەکان. ئەمە جگە لەو پێکەوە ژیانەی کە تەواوی پێکهاتەکانی کوردتان بە ئاین و نەتەوەی جیاواز و ئایدیای جیاوازەوە مومارەسەی ژیانی ئاینی و کولتووری و سیاسی خۆیان دەکەن. ئەمانە هەمووی لە هەولێر و زۆنی زەرد دەگوزەرێت.

بۆیە دەبێ دەنگ بدەین بە پارتی دیموکراتی کوردستان.

پارتی سەلماندوویەتی تاکە پارێزەری دیبلۆماسی و ستراتیژی سیاسی ئەم هەرێمە و تەواوی پارچەکانی تری کوردستانە. لە دەرەوە تاکە قسەکەرو توکو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی کوردە. لە بەغداش هەر پارتییە لە هاوکێشەکاندا وەکو ژمارەی پلە یەک حسابی بۆ دەکرێت و گفتوگۆی کۆتایی لەگەڵ دەکرێت.

باشترین سەلمێنەریش بابەتە هەستیارەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە کە رێگرە لەبەردەم نەیارەکانی کورد.

لەسەر ئاستی دەرەوەی کوردستان، بەتایبەتی گفتوگۆی یەکلاکەرەوە لەگەڵ پارتی دەکرێت. بۆ نموونە گفتوگۆ کردن لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی وەک ئەمریکا و بەریتانیا و فەرنسا و ئەڵمانیا و چین و لەسەر ئاستی هەرێمایەتیش تورکیا و ئێران و خەلیج و وڵاتانی عربى. گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارتی دەکرێت. چونکە سەنگ و قورسایی زیاترە لە حزبێکی ئاسایی لۆکاڵی. بۆیە مامەڵەی تایبەت هەر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت.

کەواتە بە هەموو پێوەرێکی نەتەوەیی و دەوڵەتداری و رۆشنگەرایی پارتی شایستەیە کە هەموومان لە رۆژی دەنگدان، متمانە بە پارتی بکەین. تاکوو دووبارە بیکەینەوە بە پێشڕەوی کوردستان و کاندیدە بە تواناکانیشی هەڵبژێرین، کەواتە بژی پارتی دیموکراتی کوردستان بژی کوردستان و سەربەرزی بۆ رۆڵەکانی..

Top