ڕێکخراوی فریاگوزاری دەریایی ڕاپۆرتی زیادبوونی توندوتیژی دژی پەنابەران بڵاودەکاتەوە
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەرلین ڕۆژی سێشەممە 21 ی تشرینی یەکەم، ڕێکخراوی فریاگوزاری دەریایی هۆشداریدا لە زیادبوونی توندوتیژی دژی پەناخوازان لە دوای جێبەجێکردنی چاکسازییە نوێیەكانی پەنابەرێتی لە یەکێتی ئەوروپا.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە باسی لەوە کرد، کە ئەم ڕەوتە پێشتر لە هاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ پاسەوانی کەناراوەکانی لیبیا بەدی کراوە. بە وتەی ناوبراو، پەنابەرە کەم تەمەنەکان راپۆرتیان داوە کە لە کەمپەکانی لیبیا ئەشکەنجە دراون، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن لە دەریای ناوەڕاست هەندێک جار لە بارودۆخێکدا ئەنجام دەدرێن کە کۆچبەران لەسەر پشتێنەکان ڕووبەڕووی نارنجۆک دەبنەوە .
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە گەڕانەوەیان بۆ وڵاتانی سەرەکی توندوتیژی لەگەڵدایە و بە وتەی ئەو ئەگەری هەیە حاڵەتی هاوشێوە لە ئەگەری هەماهەنگی پلان بۆ داڕێژراوی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تونس هەبێت و دەبێت دەستبەجێ ئەم هاوکارییە بوەستێنرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
