دیاری عەبدولمەجید: داوا لە گەنجانی وڵاتەكەم دەكەم دەنگ بە لیستی (275)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن
دیاری عەبدولمەجید كچی (شەهید عەبدولمەجید محەمەد) دەڵێت: من دیاریم، ئەو دیارییەی كە لە بۆنی باوكم تێر نەبووم، بەداخەوە دەستی تیرۆر لە شاری كەركووك خوێنی ڕشت و شەهیدی كرد، وەكو كچە شەهیدێك وەكو قوتابییەكی قوتابخانە و ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی دەنگەكەم بۆ كاندیدانی پارتی دەبێت، چونكە پارتی درێژەپێدەری ڕێبازی خزمەتگوزاری و ئاوڕدانەوەیە لە كەرتی پەروەردە و خوێندن و پاڵپشتیكردنی قوتابی، ئەویش بۆ ئەوەی چرای زانست بگات بە هەموو ماڵێك و ڕووناكی بكاتەوە.
وەكو كچێكی گەنج، داوا لە گەنجانی وڵاتەكەم دەكەم دەنگ بە لیستی پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، چونكە پارتی خاوەن مێژوویەكی پڕ سەروەری و دەستكەوتی نیشتمانییە، چونكە پارتی هێزی یەكەمی كوردستانە و هیچ كات سازش لەسەر بستێكی خاكی پیرۆزی كوردستان ناكات، پارتی خزمەت بە هەر چوار پارچەی كوردستان دەكات نموونەی شەڕی دەستەویەخەی داعش لە كۆبانێ.
