ئەلەند حازم:پارتی هێزێكی كۆڵنەدەرەو ڕەمزی بەرخۆدانە بۆیە دەنگ بە لیستەكەی دەدەین

ئەلەند حازم:پارتی هێزێكی كۆڵنەدەرەو ڕەمزی بەرخۆدانە بۆیە دەنگ بە لیستەكەی دەدەین

هونەرمەند ئەلەند حازم، ئەو دەنگەی كە لە هەڵمەتەكانی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان بوو بە چرای هیوا و سروودەكانی لە سۆشیال میدیادا بوو بە باڵیۆزی ئیرادە و پەرۆشی، جارێكیتر گەڕاوەتەوە بۆ گوتنەوەی سروودی خۆشەویستی و بەرخۆدان. ئەلەند حازم لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ تۆماركردنی بەرهەمێكی نوێ و ناوازە بۆ پشتگیریكردنی لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموكراتی كوردستان. ئەو بە دەنگێكی پڕ لە باوەڕەوە دەڵێت: پارتی هێزێكی كۆڵنەدەرە و ڕەمزی قوربانیدان و بەرخۆدانە. بە خۆشەویستی و باوەڕێكی قووڵەوە، ڕوو لە سەندووقەكانی دەنگدان دەكەین و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین. ئەمە تەنیا دەنگدانێك نییە، بەڵكو گەیاندنی پەیامێكی زوڵاڵە بۆ بەغدا و گشت جیهان، كە ئێمە ستەمكاری قبووڵ ناكەین و ڕێ لە شۆڤێنییەكان دەگرین كە بە ڕق و كینەی خۆیان قوتی میللەتەكەمان دەبڕن، بەڵێن دەدەم كە تا لە ژیاندا مابم، بەردەوام دەبم لە گوتنەوەی گۆرانی بۆ ئەو هێزەی كە پارێزەری نیشتمانە، دەنگدان بە لیستی ٢٧٥، دەنگدانە بە سەربەرزی و داهاتوویەكی گەش بۆ كوردستان.

Top