مینا سامی بەربژێری ژمارە (29) لـیسـتی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بـازنەی سلێـمـانی: بە ڕۆحیەتی كوردانە و گوڕ و تینی گەنجانەوە خزمەت دەكەین
مینا سامی بەربژێری ژمارە (29) لـیسـتی ٢٧٥ بـازنەی سلێـمـانی
***
پـلە و پۆست لای مـن گـرنگ نـیـیە، بەڵكو خـزمـەت بـە ڕێبـازی پیـرۆزی بـارزانـی و خـەڵـكـی بـە شـەرەفـی كـوردستان لە سـەرووی هـەمـوو شتێـكەوەیە، لە هەر كوێ بم و لە هەر پۆستێك بم تاكە ئامانجم خزمەتكردنی میللەتی كوردە.
بە ڕۆحیەتی كوردانە و گوڕ و تینی گەنجانەوە خزمەت دەكەین، بە پشت بەستن بە ئەزموونی كاری ڕابردوومان و سوودبینین لە پلەی ئەكادیمی و لێهاتوویی زمانەوانیمان، خۆمان تەرخان دەكەین بۆ چەسپاندنی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان و داكۆكیكاری سەرسەختی مافی دەنگدەرانمان و بەها نیشتمانییەكانی كوردستانیان دەبین.
بە متمانە بە خۆبوون و پشت ئەستوور بە جەماوەری دڵسۆزی پارتی و دۆست و هاوڕێ و هەڤاڵانمان، لە پێناو ئەو ئامانجانە كاندیدی ژمارە(29)ین لە بازنەی سلێمانی، لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەڵێن دەدەین وەك هەمیشە خـەمـخۆری هەموو چین و توێژێكی ئەم كوردستانە بین، بازنەی خزمەتكردنم بۆ پشتگیری كردن لە مافی گەنـج و لاوان و ئـافرەتان بەرفراوانتر دەكەم.
وەكو كادیرێكی خەمخۆری پارتی دیموكراتی كوردستان ئەگەر متمانەی گەلەكەم بەدەست بێنم و بچمە پەرلەمانی عێراق هەموو هەوڵێكم بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و مافە ڕەواكانی گەلەكەم دەبێت.
