ناسكە ئەحمەد: وەكو بنەماڵەی شەهیدان پشتگیریی خۆمان بۆ لیستی 275 دووپات دەكەینەوە

ناسكە ئەحمەد:  وەكو بنەماڵەی شەهیدان پشتگیریی  خۆمان بۆ لیستی 275 دووپات دەكەینەوە

 

 

 ناسكە ئەحمەد كچی شەهیدی فەرماندە مقەدەم ئەحمەد حەوێز وەرتی، دەڵێت: «قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خەباتی پێشمەرگە قارەمانەكان و خوێنی شەهیدان و شۆڕەشە یەك لە دوایەكەكانی خەباتی پڕشكۆی گەلی كوردستانە، لەم مێژووە پڕسەروەریەشدا یەكێك لە حزبە سیاسییەكان كە ڕۆڵێكی كارا و كاریگەری هەبووە و بەدیهێنەری قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێمی كوردستان بووە پارتی دیموكراتی كوردستانە، كە بەگەڕانەوە بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر و خەباتی سیاسی و نەتەوەیی، ئەم حزبە هەمیشە داكۆكیكارێكی سەرسەختی بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كورد و پارێزەری هەرێمی كوردستان بووە، ئێمە وەكو بنەماڵەی شەهیدان پشتگیریی خۆمان بۆ لیستی 275 دووپات دەكەینەوە، لە پێناو بەردەوامیدان بە ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان و دەستگرتن بە مافە سیاسی و دەستوورییەكانی گەلی كوردستان و درێژەدانی زیاتر بە بەدیهێنانی دەستكەوتە نەتەوەییەكان، لەبەر ئەوەی تاكە حزبی سیاسیە كە سازەش لەسەر مافەكانی گەلی كوردستان ناكات».

 

 

Top