ئاڤێستا مام یەحیا كاندیدی ژمارە(٢)لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بازنەی هەولێر: بە هێزی یاسا شایستەترین پڕۆژە بۆ خزمەتی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشكەش دەكەین
ئاڤێستا مام یەحیا كاندیدی ژمارە ٢ لیستی ٢٧٥ ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بازنەی هەولێر
***
سەربەرزم كە یەكێكم لە كاندیدەكانی لیستی ٢٧٥ی پارتیمان و بە هەموو هێز و توانا و ئیرادەمانەوە كاردەكەین بۆ سەرخستنی پارتیمان و لیستەكەمان و قەوارەی هەرێمی كوردستان.
كێشە یەك لە دوای یەكەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ، سەرجەمیان كێشەی سیاسین و گرێدراون بە لایەنی یاسایی و تەكنیكییەوە، هەمیشەش پارتی بە سیاسەتی حەكیمانەی گرێ كوێرەكان دەكاتەوە و كۆڵنەدەرانە مافەكانی خەڵكی كوردستان دەگەڕێنێتەوە.
گەیشتنمان بەم ڕۆژە بە هەموو تاڵی و شیرینییەكانییەوە بەشێكی دانەبڕاوی مێژووی ئێمەیە، هەموو سەروەری و ئازادی و بنیاتنان و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانییەكانیشمان بەرهەمی ڕەنج و قوربانیدانی خەڵكی سەربەرزی كوردستانە، دامەزراوەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی دادوەری و هەموو سێكتەر و بوارەكانی تر، بە شەونخونی و ڕەنج و ماندووبوون و ئەزموونی كەڵەكەبوومان بەرهەم هاتووە.
دەستكەوتەكان بێ جیاوازی و بە فراوانی سەرجەمیان لە سایەی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانماندا هاتوونەتە بوون.
وەفاداری بۆ گیانی پاكی شەهیدان و ئەنفالكراوان و خزمەتكردنی بنەماڵەكانیان لە ڕێگەی یاساوە بچووكترین خزمەت و قەرەبوو كردنەوەیانە، ئێمە لە پەرلەمانی عێراق بە هێزی یاسا شایستەترین پڕۆژە بۆ خزمەتی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشكەش دەكەین، بەشێوەیەك كە ئاستی ژیان و بژێوییان بەرزبكەینەوە و گوزەرانێكی شایستەتریان بۆ دابین بكەین.
