ئێریڤان ئەكرەم: دەنگ بە حزبی شەهیدان و پارێزەری ڕاستەقینەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەدەین

ئێریڤان ئەكرەم:  دەنگ بە حزبی شەهیدان و پارێزەری  ڕاستەقینەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەدەین

 

 

 ئێریڤان ئەكرەم خوشكی (شەهید زێرەڤان ئەكرەم) دەڵێت: وەك خوشكی شەهید، ئێمە پێشتر بە خوێن بەرگریمان لە وڵاتەكەمان كردووە، ئێستاش بەدیاریكردن و هەڵبژاردن و سەرخستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگ بە حزبی شەهیدان و پارێزەری ڕاستەقینەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەدەین، بە دەنگەكانمان بەرگری لە خاك و ئاڵاكەمان دەكەین، بەرەو كوردستانێكی ئاوەدان و ئارامتر و سەقامگیرتر لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەنگاو دەنێین، لە پێناو بە فیڕۆ نەچوونی خوێنی شەهیدانمان و لە دەستنەدانی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەین.

وەك بنەماڵەی شەهید دەنگمان بو لیستی ژمارە 275 ی پارتی دیموكراتی كوردستانە، لیستی پارێزەری خوێنی شەهیدان و مافی گەلی كورد، بویە دەنگ دەدەم بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكە بەدرێژایی مێژووی كورد و كودرستان لە ڕابردوو و لە ئێستادا تاكە حزبە خەمخوری گەل و نیشتمانەكەیەتی، بە سەركەوتنی لیستی پارتی كوردستان سەردەكەوێت و گیانی شەهیدان ئاسوودە دەبێت.

 

 

Top