د. هیوا شێخ تاهیر مەلازادە لە مزگەوتی شێخ ئیبراهیم لە كەركووك: دەبێ دەنگ بدرێت بە ڕێبازی بارزانی و لیستی ژمارە ٢٧٥
ئەو پڕۆژە و ستراتیژییەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێی دەكات، نموونەیەكی جوانە لە خۆشگوزەرانی و شارستانیەت و ئاوەدانی، ئێمە زۆر جار دەبیستین كە لەگەڵ شارەكانی خوارووی عێراق، وەك بەغدا و فەلووجە و سامەڕا و تا دەگاتە پارێزگاكانی باشوور و بەسرە، وەك نموونە و مۆدێل باسی هەرێمی كوردستان دەكەن، بەتایبەتی پایتەختەكەی (هەولێر) كە بەراورد ناكرێت لەگەڵ پارێزگاكانی خواروو و ئەگەریش بكرێت، بەراوردێكە بە جیاوازییەكی زۆرەوە. ئەو خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ڕێگاوبان و شەقامە دووسایدانەی كە لە هەولێر، دهۆك، سلێمانی و تەواوی هەرێمی كوردستان كراون، لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی جەنابی كاك مەسروور بارزانی، بە ڕاستی جێگەی دڵخۆشییە. دەیان بەنداو دروست كراون و كارەبای ٢٤ كاتژمێری بۆ یەكەم جار لە دەرەوەی مۆلیدە و پشكی حكومەت دابین كراوە.
كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، هەموو شارەكانی كوردستان، لە دهۆك و زاخۆوە تا دەگاتە كەلار و خانەقین و هەڵەبجە، گرنگییەكی زۆریان هەیە لەلای جەنابیان، هەڵەبجەی كرد بە پارێزگا و كارەبای ٢٤ كاتژمێری گەیشتووەتە ئەو ناوچەیە و گەرمیان و سلێمانی و شوێنەكانی دیكەش. بەڕاستی ئەمە جێگەی دڵخۆشییە. ڕوانگە و ئایدیۆلۆژیای پارتی دیموكراتی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسیی كورد بە ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی، بۆ جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ بۆ ئەو شوێنانەی كە ناكۆكییان لەسەرە، ئەو ناوچە كوردستانییانەی كە لە دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، بەڕاستی گرنگییەكی زۆری هەیە لە دیدی سەركردایەتیی سیاسی كورد بە ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی.
ئێمە وەك كاندید لەو ناوچانە، حەقیقەتەن ئەو ڕوانگە و بەرنامە جوانە دەگوازینەوە كە چۆن كوردستان ئێستا ئاوەدان و ئارامە. بەتایبەتی ئەو دروشمە جوانەی كە لە كاتی بانگەشەدا پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی پێكردووە، لە شەریكایەتی، لە سازان، لە هاوبەشی و لە هاوسەنگی، ئەمە بە ڕاستی زۆر زۆر گرنگە. بەتایبەتی لە كەركووك. سەرۆك مەسعود بارزانی ڕابەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات. ئێمە دەتوانین ئەو بەرنامە جوانە بگوازینەوە. كاتێك گەیشتینە خزمەتی جەنابیان، ئەو پەیامە جوانەی گەیاند كە ئەو ئامۆژگارییە جوانەی دای بە كاندیدەكان، فەرمووی: «ئێوە نابێت تەنیا خۆتان بە نوێنەری پارتی، یان بە نوێنەری هەولێر و سلێمانی بزانن. خۆتان بە نوێنەری هەموو میللەت بزانن، بە كورد و عەرەبەوە، بە توركمان و بە مەسیحیەوە. خۆتان بە نوێنەری بەسرە و كەربەلا و فەلووجە و سامەڕا و كەركووك بزانن. هەر كەسێك لە هەر شوێنێكی عێراق ستەمی لێكرا، ئێوە بەرگری لێبكەن.».
ئەم سیاسەتە جوانە، جەنابی مەلا موستەفا بارزانی دایهێناوە، ئەو سەنگ و قورساییەی پارتی هەیەتی، بۆ مێژووی پارتی و فەرهەنگ و ئایین و ڕەوشتی پارتی دەگەڕێتەوە. قوتابخانەی مەلا مستەفای بارزانی زۆر زۆر گرنگە. پێویستە ئەم سیاسەتە جوانە بهێنینە بەغدا، ئەو ئاوەدانی و ڕوانگە جوانە بۆ ئەوانیش بهێنینەدی.
