پارتی و كه‌ركووك دڵی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد دروشمی ( كه‌ركووك دڵی كوردستانه)ی راگه‌یاند ؛ ئه‌مه هه‌رگیز به ئێستاشه‌وه له چوار چێوه‌ی دروشم نه‌مایه‌وه ، به‌ڵكو وڵاتانی داگیركه‌ر و زڵهێزانیش باش ئه‌و راستییه ده‌زانن پارتی هه‌رگیز و شازش له سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركووك ناكات و ئه‌گه‌ر به خوێن وگیانیشی بێت و شۆڕشێكی مه‌زنیشی له پێناو كرده قوربانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران وهه‌موو جۆره كارت و به‌كرێگیراوێكیان بۆ ڕێگریكردن له سڕینه‌وه‌ی شوناسی كوردستانبیوونی ئه‌و شاره گڕته‌به‌ر ، چه‌ندین جاریش به ئاگروئاسن و پیلانگێری هه‌وڵیان دا ، به‌ڵام رژدبوونی پارتی وبارزانی ڕێگه‌ی نه‌دا خه‌ونی نه‌یارانی كه‌ركووك بێته‌دی .
به‌درێژایی مێژوو گه‌لی كورد ڕووبه‌ڕووی خیانه‌تكاری و گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانگێری قرێژ ربووه‌ته‌وه ، كه دیارترینیان ، پیلانگێری وهێرش وپه‌ڵاماردانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بووه ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو داگیركه‌ران به جۆرێك به‌شداریان كردبوو كه له‌لایه‌ك كه‌ركووك و له‌لایه‌ك دیكه كۆتایی به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بهێنن ، به‌ڵام پارتی وبارزانی ڕێگه‌ی نه‌دا كه‌ركووكی دڵی كوردستان شوناسی دڵ و كوردستانیی بوونی خۆی له‌ده‌ست بدات ، بۆیه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كاری كرد ڕێگری له‌و سته‌مكاری وسیاسه‌تی په‌راوێز خستنی گه‌لی كورد و كه‌ركووك بگیرێت ، هه‌موو خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی كه‌ركووك گه‌واهیده‌ره‌ی ئه‌و راستیه‌ن بوونی پارتی واته سه‌قامگیری و ئاشتی و واته دڵنییایی ، واته ڕێگریكردن له شۆڤێنییه‌كان بۆ سووكایه‌تیكردن به خه‌ڵكی كاسب وجوتیار و پارێزگاریكردن له شكۆ و كوردبوون و ئاڵا .
هۆكاری دژایه‌تیكردن و هێرشكردنه سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئه‌وا بوو كه پارتی هه‌رگیز وازی له كوردستانیبوونی كه‌ركووكی دڵی كوردستان نه‌هێنا ، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك هێزولایه‌ن كه ملی بۆ داگیركه‌رێك شۆڕ كرد كه ده‌ستیان هه‌بوو له ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد ، به‌ڵام پارتی هه‌میشه خۆی به‌خاوه‌ن و به‌رپرسیاری دڵی كوردستان زانیووه " له‌و پێناوه‌شدا كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كانی له‌سه‌روی هه‌مو وبه‌رژوه‌ندی و پۆست وپایه‌ك زانیووه و له‌ڕووی خواستی كوردایه‌تی و خۆڕاگریی كوردانه‌وه " رێگه‌ی نه‌دا به هه‌ڕه‌شه و میلیشیا و پیلانی خۆفرۆشانه‌وه كاریگه‌ری له سه‌ر كوردبوون و كوردستانبیوونی ئه‌و شاره بكات
كه‌ركووك ، شاری تێكۆشه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران و پێشمه‌رگه‌یه ، مێژوویش سه‌لماندی كه پارێزه‌ری ئاڵا و شكؤ و كوردستانیبوونی دڵی كوردانه ،نه‌ك له چوارچێوه‌ی دروشم ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی به پاڵپشتی به‌غدا خۆیان له كه‌ركووك شانۆگه‌ری خۆشه‌ویستی كه‌ركووك ده‌نوێین " بۆچی ته‌نیا به یه‌ك فیشه‌ك به‌رگریان له كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان نه‌كرد و نیوه‌ی خاكی كوردستانیان راده‌ستی ئاغاكانیان كرد له به‌غدا و تاران ، بۆیه ، ئه‌وه‌ی پێداگره و رژده له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و به‌تایبه‌تی ماده‌ی 140 هه‌ر له كه‌ركووكه‌وه تا شه‌نگال ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستانه ، هه‌ر ئه‌وه چه‌ندین ساڵه له ڕۆژانی سه‌خت و ته‌نگانه‌دا له سه‌ر هێڵه و به‌رپرسیارانه هه‌موو ئه‌ركی كه‌ركووك و ناوچه داگیركراوه‌كانی خستۆته‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی
پارتی نه‌ك ته‌نیا ئێستا ، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌ر له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلووله‌وه حیسابی بۆ كه‌ركوك كردووه و به ئێستاشه‌وه سه‌رۆك مسعود بارزانی ، ئاماده نه‌بووه ده‌ستبه‌ردای كوردستانیبوونی كه‌ركووك بێت و هه‌میشه هه‌وڵی داوه و به‌رده‌وامیشه تا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووكی دڵی كوردستان بۆ باوه‌شی كوردستان ؛ به‌دڵنییاییه‌وه دونیا بینی و خه‌ونه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه له پێناو كوردایه‌تی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی كه‌ركووك و كه‌ركووكیه‌كان وبه‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه‌ڕووبه‌رووی سته‌مكاری زۆر بوونه‌ته‌وه
به‌دڵنییاییه‌وه ، به‌هێزبوونی پارتی و له كه‌ركووك ، واته چه‌سپاندنی مافه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره هاوشێوه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و واتا ئاوه‌دانی و پارێزگاریكردن له ئیراده و ڕێگریكردن له سته‌مكاری نه‌یارانی كوردستان و به‌دڵنییاییه‌وه سه‌ركه‌وتنی پارتی و به‌هێزتر بوونی ئاسۆیه‌كی روونی داهاتوویی كه‌ركووكی دڵی كوردستانه

رێبوار حەمەلاو شوانی