ساكار غازی كاندیدی ژمارە (١٦)لەسەر لیستی (٢٧٥) پارتی لە بازنەی هەولێر: بەو ڕۆحییەتە دەچمە پەرلەمان داكۆكیكاری خەڵكی كوردستان بم
ساكار غازی، كاندیدی ژمارە (١٦)لەسەر لیستی (٢٧٥) پارتی لە بازنەی پارێزگای هەولێر، بەكالۆریۆسی هەیە لە یاسا و ئەندامی بەشی رێكخستنی مەكتەبی سیاسی و پێشتر كارگێڕی لقی دوو بووە
***
ئامانجم ئامانجێك دەبێت كە وەڵامی داخوازییەكانی خەڵك بداتەوە و بنەمای گشتگیری هەبێت و لەسەر ئاستی فراوان سوودی لێ ببینرێت. بۆ نموونە، كێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كێشەیەكی سەرەكییە و هەموو ساڵێك لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ سەر هەڵدەداتەوە و هەمیشە بەغدا دەیەوێت مافی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بخوات، یان كەمتر لە مافی خۆیانیان پێ بدات، چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بە یاسا دەبێت. خەمساردی لە ئەركی پەرلەمانیدا یەكسانە بە پشتكردن لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان، بۆیە من بەو ڕۆحییەتەوە دەمەوێت بچمە پەرلەمان كە بەرگریكار و داكۆكیكاری خەڵكی كوردستان بم بێ جیاوازی، بەڵێنی من بەڵێنی هەر هاووڵاتییەكی دڵسۆزە و خەمی هەمووان بە خەمی خۆم دەزانم و لەسەر ئەوە ڕێگایە بەردەوام دەبم.
