د. ئەشواق جاف كاندیدی ژمارە یەك و سەرۆكی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی: بۆ جێبەجێكردنی دەستوور لە بەغدا دەبین
د. ئەشواق جاف، كاندیدی ژمارە یەك و سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی
***
ئێمە بۆ جێبەجێ كردنی دەستوور و بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا دەبین، پارێزگاری لە خاك و ئاڵا و نیشتمان و مافە دەستووری و داوا ڕەواكانی خەڵكی كوردستان ئەركی لە پێشینەمان دەبێت. دەچینە ناو خەڵكەوە متمانەمان بەخۆمان هەیە كە ئێمە نوێنەرایەتی حزبێك دەكەین، ئەو حزبە تەنیا نوێنەرایەتی لایەنگرانی خۆی ناكات بەڵكو نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی كوردستان دەكات، ئەویش بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی، بە بەرگریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان، لە قۆناغی ڕابردوودا پارتی ئیسپاتی ئەوەی كردووە ئێستاش لەسەر هەمان ڕێبازە كە خزمەتی هەموو گەلی كوردستان و نوێنەرایەتی هەموو گەل دەكات.
بەڵێن بە خەڵك دەدەین چۆن لە ڕابردوودا بەرگریمان لە مافی خەڵك كردووە، لە ئێستاو داھاتووشدا بە هەمان شێوە بەردەوام دەبین، پێویستە پێكەوە و بە یەك دەست خەبات بۆ مافی خەڵك و جێبەجێكردنی دەستوور و یاسا بكەین، لەبەر ئەوەی مافی خەڵكی كوردستان لە ناو دەستوور چەسپاوە.
