ئافرەت و بەشدارى سیاسى

ئافرەت و بەشدارى سیاسى

 

لەم سەردەمەدا، بەشدارى ئافرەت لە کار و کایەى سیاسیدا، یەکێکە لە ئاماژەکانى هەر کۆمەڵگەیەکى پێشکەوتوو. ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى، کە ئەو کۆمەڵگەیە بە ئاڕاستەی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوون هەنگاو دەنێت، رەنگە زۆر کەس وەها لێکبدەنەوە، ئەمە زۆرتر پرسێکى رواڵەتییە و گۆڕانکارییەکى ریشەیى لە هیچ شتێکدا بەدیناهێنێ، بەڵام راستییەکەى ئەوەیە، کە بەشدارى ئافرەت بە ماناى تێکەڵبوونى راستەقینە و هەمەلایەنەیە لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتى و سیاسییەکانى کۆمەڵگە.

ئافرەت زۆر زیاتر دەتوانێ تێکەڵ بێ بە ورد و درشتى کۆمەڵگە و خەم و ئازار و پێداویستییەکانى، کە دواتر رۆڵى دەبێ لە داڕشتنى سیاسەتە هەمەلایەنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان.

بەشدارى ئێمە وەکو ئافرەت لەسەر لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەشدارییەکى زۆر مانادار و گرنگە. ئێمە بە سوودوەرگرتن لە سیاسەت و ستراتیژى پارتەکەمان و رێنمایی و حیکمەتى جەنابى (سەرۆک بارزانى)، کە بە دەورى بەها نەتەوەیى و کولتوورى و کۆمەڵایەتییەکان و گرنگیدان بە ئافرەت دەسووڕێتەوە، دەتوانین نوێنەرێکى راستەقینەى هەموو ئەو خواست و ئارەزوویانە بین کە لە کۆمەڵگەکەماندا هەن.

ئێمە دەتوانین زۆر زیاتر، لە خەمى منداڵەوە بگرە، تا هەموو لایەنە جیاوازەکانى دیکەى کۆمەڵگە، باشتر تێبگەین. ئەوە بە ماناى هەنگاونانە بەرەو کۆمەڵگەیەکى پڕ لە ئارامى و خۆشگوزەران.

ئەگەر شانازى متمانەى ئێوەمان بە قسمەت بێت، ئێمە بەم نەفەسەوە کار بۆ داهاتووى کۆمەڵگەکەمان دەکەین و دڵنیابن بەڵێنەکانیشمان جیبەجێ دەکەین.

لەنجە دزەیى کاندیدی ژمارە ٢٦
لیستى ٢٧٥ ی پارتی دیموکراتی کوردستان

Top