مامۆستا مەلا سەید ئوسامە سەید بەكر پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی ئیعجاز لە شاری هەولێر: دەنگدانت بەم لیستە كە خزمەتی گەل و نیشتمان دەكات، قەوارەی هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات
هەڵبژاردن ئەمانەت بارییە، هەڵبژاردن ناوەڕۆكی دیموكراتیی ئەو سیستەمەیە كە ئیستا لە جیهاندا پەیڕەو دەكرێت بۆ پێشخستنی وڵات و سەركەوتنی گەلان، بۆیە هەموو تاكەكانی كۆمەڵگە دەبێت لەم پڕۆسەیە بەشدار بن، تا وڵات زیاتر پێش بكەوێت، جا بۆیە دەبێت تاكی كۆمەڵگەی كوردی بزانێت ئەو دەنگەی وی ئەمانەتە و دەبێت بە ئەمانەتەوە بیگەیێنێتە جێ و دەنگ بدات. چونكە یەك دەنگ دەبێتە هۆی بەرەو پێشەوەچوونی وڵات، جا دەنگدەر دەبێت ئەو كەسە هەڵبژێرێت كە خزمەتی وڵاتەكەی دەكات و مێژوو شایەدی بۆ بدات كە خزمەتی كردووە.
بێگومان لەسەر دەمی ئێستادا گەلی كورد پێویستی بە لیستێكی بەهێز و كاندیدی بەهێزە كە شارەزا بێت لە یاساكانی دەستوور، تا بتوانێت مافە خوراوەكانی گەلی كورد لە بەغدا وەربگرێتەوە، بۆیە كەسێك ئەگەر نەچێت بۆ دەنگدان، ئەوە شاردنەوەی ئەمانەتی كردووە، كە ئەمانەت دەبێت بگەیێنێتە جێگای خۆی. نەچوونت بۆ دەنگدان و داوای مافی خۆت نەكەی لە ڕێگای لیستی بەهێزمان، ئەوە خۆشاردنەوەیە لە هەق و ڕاستی و مافی گەلەكەت.
لە ئێستادا ڕوونە بۆ هەموو تاكی كۆمەڵگە كە چ لیستێك خزمەت بە نیشتمان و وڵات دەكات و هەر لە دروستكردنی حزبەكەوە بە دەستێكی پاك و نیشتمانپەروەر هاتوونەتەدی كە ڕابەرەكەی بە شێخ و مەلا پەروەردە كراوە، دڵنیا بە بە دەنگدانت پشتی مەزڵوومان دەگری و وڵاتت بەهێز دەكەی. نەكەی خۆت و خانەوادەت دوابخەی لە دەنگدان بەم لیستە كە خزمەتكاری گەل و نیشتمانە. لە كۆتاییدا كاندیدی بەهێز و لیستی بەهێز وڵات بەهێز دەكات.
