هونەرمەندی شێوەکار کیڤان بارزانی: لیستی سەرۆك بارزانی داكۆكیكاری مافە ڕەواكانمانە
هونەرمەندان پشتیوانی لە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی دەکەن
ڕۆژی 11/11/2025 هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەنی نزیكەی یەك سەدە خەباتە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا دەكات لەم قۆناغە هەستیارەدا. هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر بە ئاواز و گۆرانی و تواناكانی هونەرییانەوە بەم شێوەیە پشتیوانی لە لیستی ژمارە 275 دەكەن، كە لیستی زەردی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
هونەرمەندی شێوەکار (کیڤان بارزانی) لە بارەی گرنگی ئەم پرۆسەیەوە دەڵێت: خەڵکی کوردستان خزمەتەکانی پارتی لەبەرچاوە، چونکە دەزانن کوردستان لەسەر دەستی پارتی بووژاوەتەوە و ئارامیی کوردستان لەسەر دەستی پارتی ڕاگیراوە، ئەوەش ھۆکارە لە ڕۆژی دەنگداندا خەڵک لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێرن.
بۆیەش دەبێت بۆئایندەی کوردستان بیر بكهینهوه كێ پارێزگاری له کوردستان دهكات،كێ ئامادهیه بچێت خۆی بكاته قوربانی،ناکرێت باوهڕ به بهڵێنی هەمووکەسێک بکەین ، بهڵكو باوهڕ بهوه بكهن كه لە رابردوودا قوربانیداوه و سهلماندوێتی كاتی تەنگانەدا له هێڵی پێشهوهی بەرگرییە، ئەویش پارتییە بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی.
دەنگدان بە لیستی “٢٧٥”ی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان مانای داکۆکیکردنە لە مافە دەستوورییەکان، وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و رێبازی پیرۆزی باوکی ڕۆحی کورد جەنابی ژەنەراڵ مەلا مستەفا بارزانی نەمر دێت.
