هاریوان ساڵح مامۆستا لە بەشی مێژووی زانكۆی زاخۆ: نەبوونی هۆشیاریی شوێنەواری و قاچاخچێتی بە شوێنەوار كێشە و ئاستەنگی بەردەم شوێنەوارە

هاریوان ساڵح   مامۆستا لە بەشی مێژووی زانكۆی زاخۆ:  نەبوونی هۆشیاریی شوێنەواری و قاچاخچێتی بە شوێنەوار  كێشە و ئاستەنگی بەردەم شوێنەوارە

 

هەر كاتێك مرۆڤ مێژووی نەتەوەیەك دەنووسێتەوە، بەتایبەتی مێژووی كۆن، ئەوا پێویستە پەنا ببرێتە بەر ئەو شوێنەوارانەی كە پەیوەندییان بەو نەتەوەیەوە هەیە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە مرۆڤ بەردەوام قۆناغ بە قۆناغ بەرەو پێشچوون چووە و بۆ ژیانی ڕۆژانەی لە سەردەمە جیاوازەكاندا شت و شوێنی جیاوازی بەكارهێناوە كە ئەمڕۆ بوونەتە شوێنەوار. گرنگیدان بەم شوێنەوارانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دیاریكردنی نەتەوەكان، چونكە خاكی نەتەوەی كورد یەكێكە لەو نەتەوانەی كە خاكەكەی پڕە لە شوێنەوار. هەر بۆیە ئەگەر بمانەوێت مێژووی كورد بنووسینەوە، پێویستە پشت بە سەرچاوە شوێنەوارییەكان ببەسترێت، چونكە چەندین نووسین و شوێنەوار لە ناوچەكەماندا دۆزراونەتەوە كە مێژوویان بۆ سەردەمی كۆن دەگەڕێتەوە. وەك نموونە شوێنەواری خنس كە لەلایەن ئاشوورییەكانەوە دروست كراوە و زانیاریی زۆر دەربارەی ئەو نەتەوانەی كە لە سەردەمی كۆندا لە ناوچەكەدا ژیان ئاشكرا دەكات.

شوێنەوارەكان زۆر گرنگن بۆ نەتەوەكەمان، ناوچەكەمان دەوڵەمەندە بە شوێنەوار و وەك نموونە گردی باستكەی لە پارێزگای دهۆك. ئەم شوێنەوارە بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگرە كە نەتەوەكانی وەك كورد لە سەردەمی كۆنەوە لەم ناوچەیە ژیاون و خۆجێی ئەم خاكەن. هەروەها چەندین نەتەوەی كۆن وەك گۆتی، لۆلۆیی، سۆباری و زۆر نەتەوەی دیكە پێش زایین لەم ناوچەیە ژیاون، كە هەموویان دەبنە بەشێك لە مێژووی دێرینی كورد و بەڵگەی ڕەسەنایەتیی ئەم نەتەوەیە لەسەر خاكەكەی.

 

 

 

Top