شاخەوان مستەفا: بە شانازییەوە دەنگ بەو لیستە دەدەم كە خاوەن ڕێبازی كوردایەتییە

شاخەوان مستەفا: بە شانازییەوە دەنگ بەو لیستە دەدەم كە خاوەن ڕێبازی كوردایەتییە

هونەرمەندان پشتیوانی لە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی دەکەن

ڕۆژی 11/11/2025 هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەنی نزیكەی یەك سەدە خەباتە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا دەكات لەم قۆناغە هەستیارەدا. هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر بە ئاواز و گۆرانی و تواناكانی هونەرییانەوە بەم شێوەیە پشتیوانی لە لیستی ژمارە 275 دەكەن، كە لیستی زەردی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

هونەرمەندی دیاری بواری نواندن و سینەما «شاخەوان مستەفا» بە پەرۆشییەكی زۆرەوە كار بۆ سەركەوتنی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی دەكات و دەڵێت: «مێژووی پارتی وەك هێزێكی كاریگەر، پڕە لە دەستكەوتی مێژوویی بێوێنە، لەوانە بونیادنانی نۆ كابینەی حكومەتی سەركەوتوو لە حوكمڕانیی هەرێمدا، كە بووەتە مایەی گەشەسەندنی ئاوەدانی و دەستەبەركردنی سەقامگیرییەكی بێوێنە بۆ هەرێمی كوردستان، پارتی هەمیشە پشتیوانی گەورەی هونەر و كەلتوور بووە، بە ڕێكخستنی سەدان چالاكیی هونەری لە بوارەكانی سینەما و شانۆ و گۆرانی و هێڵكاری، هەروەها ئەنجامدانی چەندین فێستیڤاڵی میوزیكی و كۆنسێرتی فراوان و تەرخانكردنی بودجەیەكی گەورە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی و بەشداریكردن لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان، بۆیە دەبێت هونەرمەندان ڕۆڵی كاریگەریان هەبێت لە سەرخستنی لیستی 275، كە لیستی خزمەت و قوربانیدانە.»

شاخەوان مستەفا هەروەها گوتیشی: «هێشتا هەرزەكار بووم و حەز و خولیایەكی زۆرم بۆ هونەری سینەما هەبوو، یەكەم هەنگاوم بە درووشمی «پارتینە و پێشمەرگەینە» دەستم دایە كاری هونەری و بەشداریم لە چالاكییەكدا كرد، كە خزمەتێك بوو بە ناسنامەی كوردبوونمان، پارتییش وەك خاوەن دۆزێكی ڕەوا لە پشت ئەو كارە هونەرییە بوو. بۆیە ئێستا و داهاتووش بەوپەڕی خۆشەویستییەوە دەنگی خۆم بۆ پشتیوانیكردن لە لیستی 275 دووپات دەكەمەوە و بە شانازییەوە دەنگ بەو لیستە دەدەم كە خاوەن ڕێبازی كوردایەتییە و لە خەبات و تێكۆشان سڵ ناكاتەوە.»

 

Top