كه‌ركووك بەرەو قۆناغی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت
لە دوای ساڵانێك بەشدارنەبوون و گرەوی سیاسی، پارتی دیموکراتی كوردستان بەئەنجامدانی یەكێك لە گەورەترین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری لە ناوچەیەكی هەستیاری شاری كه‌ركووكی دڵی كوردستان و هه‌ڵكرتنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری پارێزگایی كه‌ركووك ، هەموو گومان و پەیوەندیدانی دوژمنان و ڕقیبە سیاسییەكانی شكست پێهێنا.
ئەو ناوچەیە كە له دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبەر یه‌كێتی نه‌ده‌توانرا ١٠٠ كەسی تێدا كۆبكرێته‌وه و ئاڵای كوردستانی تێدا قه‌ده‌غه‌بوو، بینیمان بەهێز و پەیوەندی ڕاستەقینەی خەڵك و پارتی دیموكراتی كوردستان، هەزاران كەس وەڵامی ڕوونی خۆفرۆشانیان دایه‌وه.
ئەو ڕووداوە نیشانەیەكی بەرچاوە لەگەڕانەوەی هێز و ئاشكرا بوونی متمانەی نوێی سیاسی و مەیدانی, پارتی نیشاندا كە هێز لە چەقۆكێش و فیشەك نیه, به‌ڵكو لە رێكخستنی سیاسی، هاوكاربوون و پشتگیری خەڵك دایه.
یەكێتی كه‌شاگه‌شكه‌بووه به‌ڕووداوێكی لاوه‌كی, ده‌بێت بزانێت خه‌ڵك هێشتا له‌شۆكی دەنگی فیشەك و بۆنی ته‌رم و باروت و چەندین بێ سەروشوێنانی ڕووداوەكه‌ی لالەزاردایه,
پارتی بە ئارامی نیشانی‌دا كە كه‌ركووك ناوچەی گرەو نییە، به‌ڵكو مەیدانی ڕاستەقینەی هەژماری سیاسی و پشتگیری خەڵكە.
هیچ حیزبێك ناتوانێت بەخه‌ڵكانی چه‌قۆكێش و دەنگی فیشه‌ك و بۆنی ته‌رم و باروت متمانە به‌ده‌ستبهێنێت, ئەمڕۆ پارتی ئەم ڕاستییەی به‌كردارو به‌ڕوونی و بەمەیدانی نیشانی‌دا.
كه‌ركووك بەرەو قۆناغی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت و ئەو قۆناغە دەستپێدەكات كه پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز گەڕاوەتەوە بۆ مەیدانی سیاسی.

ئـــهحــمــهد گـــلــی