پارتی لە هەڵبژاردن نەیارانی شۆک دەکات

پارتی لە هەڵبژاردن نەیارانی شۆک دەکات

 

پارتی بە دروشمی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان
بۆ پێناسەکردنەوەی چەمکی دەوڵەت بۆ ڕاستکردنەوەی حوکمڕانی
بەلیستی ژمارە 275 بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، کە بڕیارە لە 11/112025بەڕێوە بچێت پارتی لە هەر پارێزگایەکی هەرێم بە کەرکووک و موسڵەوە بۆ هەر کورسییەکی پەرلەمان دوو بەربژێری بەهێزی کاندید کردووە، بۆیە پارتی وەکو هێزی گەورەی کوردی لەسەر گۆڕەپانی عێراق بەتەمەنێکی زۆرەوە کە ئەزموونی 79ساڵ خەبات و قوربانی دان و خاوەن سەدان دەسکەوتی گەورەن بۆ کوردستان بۆیە چاوەڕوان دەکرێت پارتی دەگێکی یەکچار بەرچاو زیاد بکات، بۆ ئەم مەبەستەش پارتی ئامادەکاری تەواوی کردووەو بەهێمی بەشداری پرسەکە دەکات هێشتا جێگەی متمانە و بڕوای جەماوەرە بەجۆرێک هاووڵاتیانی کورد و جەماوەری پارتی و لایەنەکانی دیکە و جەماوەری نەیارانی پارتی بڕوایان وایە پارتی تاکە هێزە توانای گۆڕانکاری و بڕیاردان و خزمەت کردنی هەبێت، بۆیە هەمووان چاویان لەوەیە دەنگی پارتی بەڕێژەیەکی بەرچاو لەم هەڵبژاردنانە زیاد بکات، پارتی بەوخزمەتە گەورەی لە ڕێکەی کابینەی حکومەتەوە بەخەڵکی کوردستانی کردووە بەوماوە کورتە توانیوێتی ڕای زۆری جەماوەری لایەنەکانی دیکە بۆ خۆی ڕابکێشت و بەو پێداگریەی لەسەر مافی خەڵکی کوردستان لە بەغداد دەیکات و چۆک دانادات ئەمەش وایکردووە جەماوەر پارتی بەدەم ڕاستی کوردایەتی بزان گەشتوون بەو بڕوایەی پارتی تاکە هێزە بتوانێ بەرگری لە ماف و داوای خەڵکی کوردستان بکات سازش لەسەر مافی ئەم گەلە نەکات،
ئێستا چەند ڕۆژێک بەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن تێدەپەڕێت، پارتی به نەرم و نیانی بەردەوامە لە بانگەشە و کۆکردنەوەی جەماوەر بۆ لیستەکەی لە ئێستاوە ئاسۆی سەرکەوتنی پارتی و لیست و بەربژێرەکانی بەدەرکەوت و چاوەڕوان دەکرێ سوپرایزی نوێی هبێنا بۆ خەکڵی کوردستان سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار بکات.

Top