یونیسێف کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززە شەرمەزار دەکات
وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بە ئاماژەدان بە گیانلەدەستدانی نزیکەی ٢٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە غەززە، هۆشدارییدا لە بێباکی جیهان بەرامبەر بەم کارەساتە مرۆییە.
وتەبێژی یونیسێف بە ئاماژەدان بە قەیرانە تەندروستییە سەختەکان گوتی: "یەک لەسەر سێی منداڵەکانی لەدایکبوون لە کەرتی غەززە پێشوەختەن، لەکاتێکدا دامەزراوە گرنگەکانی وەک "ئینکوباتۆر" لەڕادەبەدەر کەمن.
هەروەها ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی خۆراک و کەرەستەی پزیشکی بەتایبەتی کەرەستەی چاودێری تازەلەدایکبووان، دۆخەکەی خراپتر کردووە.
ئەو بەرپرسەی یونیسێف لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل داوای لە هەموو دانیشتوانی شاری غەززە کردووە". شاری غەززە بە هەزاران منداڵیشەوە ڕوو لە باشوور بکەن و ئەم جوڵە زۆرانە فشارێکی دەروونی توندیان خستۆتە سەر منداڵان و بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی شۆک و تێکچوونی دەروونی”.
گوڵان: سەردار خەلیل
