پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی ڕواندز بە پێشانگەیەكی شێوەكاری پێشوازییان لە ساڵی نوێی خوێندن كرد

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025/2026,بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران بە هاوکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی ڕواندز,بە دروشمی(بەڕەنگ و هونەر و جوانی لە پێشوازی ساڵی نوێی خوێندنداین)، پێشانگایەکی شیوەکارییان بۆ قوتابیانی بەشی شیوەکاری بەشی یەكەم و دووەمی پەیمانگەكە كردووەو تێیدا ژمارەیەك تابلۆی بە قەبارەو ستایڵی جیاواز خرانەڕوو, كە هەر كارێكی نێو ئەم پێشانگەیە تایبەت بوو بە بەهرەو سەلیقەی قوتابییە بەشداربووەكان,ئەمەش وایكرد تابلۆكان تەواو لە یەكتر جیاوز بن.

پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی ڕواندز بە پێشانگەیەكی شێوەكاری پێشوازییان لە ساڵی نوێی خوێندن كرد

ئەم پێشانگەیە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری سۆران بەڕێوەچوو و هەریەك لە (أحمد قادر حمدأمین)قایمقامی قەزای ڕواندز, (بڵند ئیسماعیل) بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان, (حەکیم تێلی) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەك لە مامۆستایان و هونەردۆستان ئامادەی كردنەوەی پێشانگەكە بوون.

پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی ڕواندز بە پێشانگەیەكی شێوەكاری پێشوازییان لە ساڵی نوێی خوێندن كرد

ئامانج لە کردنەوەی ئەم پێشانگاییە پێشوازی کردن بوو لەساڵی نوێی خوێندن و پیشاندانی بەهرەو توانای قوتابیانی بەشی شێوەكاریی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز,وە ئەم چالاكییە بووە دیدارێك بۆ قوتابییەكان وە سەرنج و تێبینی خۆیان بەشێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی دەربارەی هونەری شێوەكاری كردە باسی پێشانگەكە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top