لە پشووە فەرمییەکانی سوریا جه‌ژنی نه‌ورۆز لادراوه‌ و ناڕەزایەتی گه‌لی کوردی لێكه‌ته‌وه‌..

لە پشووە فەرمییەکانی سوریا جه‌ژنی نه‌ورۆز لادراوه‌ و ناڕەزایەتی گه‌لی  کوردی لێكه‌ته‌وه‌..

 

 

ڕۆژی دووشەممە 6ی تشرینی یەکەم، سەرۆک کۆماری سوریا بە بڕیارێک لیستی 13 پشووی فەرمی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە تیایدا نەورۆز، سەری ساڵی کوردی لە لیستەکە دوورخرایەوە.

ئەو فەرمانە کە دان بە جەژنە ئیسلامی و مەسیحییەکاندا دەنرێت، پشووی نەورۆز بە ڕۆژی دایک لە 21ی ئاداردا دەگۆڕێت، ئەو بڕیارە کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی نوێ، لەلایەن دەسەڵاتداران و دامەزراوە کوردییەکانی ڕۆژئاوا بە توندی شەرمەزار کرا، کە بە هەوڵێک بۆ چەسپاندنی ئەو بڕیارەیان زانی دەسەڵاتی ئەحمەد شەریعەت و درێژەدان بە سیاسەتەکانی هەڵاواردنی کولتووری بەرامبەر کورد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top