سەرکەوتنی پارتی، سەرکەوتنی ئیرادەی گەلێک

سەرکەوتنی پارتی، سەرکەوتنی ئیرادەی گەلێک

 

پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە پارێزەری سەروەرییەکان و داکۆکیکاری ماف و بەرگریکاری کەڕامەت بووە، هیچ کات خیانەتی لە دەنگ و متمانەی خەڵک نەکردووە

پارتی خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەند و پڕ دەسکەوت و سەروەرییە، لە بەرگرییەوە بۆ بنیادنان و ئاوەدانی و پاراستنی ئارامی، پارتی نمونەی حکومڕانی سەرکەوتووە لە ناوچەکە بە شاهیدی یار و نەیار

کوردستانیان پێویستە پارتی هەڵبژێرن چونکە هەڵبژاردنی پارتی واتە هەڵبژاردنی کوردستان، سەرخستنی پارتی واتە سەرخستنی ئیرادەی خۆنەچەمێنی کورد، هەرچەند پارتی بەهێزبێت کوردستان بەهێزتر دەبێت و دەستی ئاوەدانی و ئارامیش درێژتر دەبێت

پارتی دیموکراتی کوردستان بە درۆشمی (هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان) بەشداری لەم هەڵبژاردنە دەکات ئەم سێ وشەیە مانای زۆڕ قوڵتر لەخۆدا کۆدەکەناوە

هاوبەشی: شەڕی پارتی بۆ ئەوەیە کە هەمیشە کوردستان هاوبەشی عێراق بێت، هاوبەشی و شەراکەتی دەستوور جێبەجێ بکرێت

هاوسەنگی: عێراق بە هەبوونی پێکهاتەکان کەشتییەکی ناوەڕاستی دەریایە هەرکاتێک هاوسەنگی نەما هەمووان تێ دەچن

سازان: پارتی هیچکات سازش لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان ناکات، هەمیشە هەوڵدەدات بە گفتوگۆ و سازان مافە پارێزگاری لە دەسکەوت و مافەکان بکات

پارتی لە هەموو قۆناغەکاندا لەگەڵ خاک و خەڵک ڕاست بووە، لە پێشمەرگایەتی و سەرکردایەتی، پێشمەرگەئاسا بەرگری لە خاک و خەڵک کردووە و سەرکردایەتی قۆناغە سەخت و دۆخە دژوارەکان کردووە، نیشتمانی گەیاندووەتە کەناری ئارامی و ئاوەدانی کردووە بە چەکی سەردەم

 

Top