درێژترین پردی جیهان لە چین کرایەوە
پردی هەڵواسراوی هواجییانگ کە بەرزییەکەی ٦٢٥ مەتر و درێژییەکەی دوو هەزار و ٨٩٠ مەترە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەر لە پارێزگای گویژۆی شاخاوی کرایەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی چین، درێژی سەرەکی پردەکە 1420 مەتر دەبێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە سەرسوڕهێنەرە ئەندازیارییەکانی جیهان.
پردەکە ماوەی پێویستی بۆ پەڕینەوە لە دۆڵەکە لە دوو کاتژمێرەوە بۆ تەنها دوو خولەک کەمکردووەتەوە.
ئەو پێکهاتە گەورە پڕۆژەیە کە لە زستانی ساڵی ٢٠٢٢ دەستی پێکردووە و زیاتر لە سێ ساڵی خایاند تا تەواو بووە.
بەرپرسانی پارێزگاکە دەڵێن، جگە لە گۆڕینی تۆڕی گواستنەوەی ناوخۆ، پردەکە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ ناوچەی شاخاوی گویژۆ.
گوڵان: سەردار خەلیل
