بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانە سێ كەس کوژران و هەشت كەس بریندار بوون

بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانە سێ كەس کوژران و هەشت كەس بریندار بوون

 

پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا،  سێ کەس کوژراون و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، چەکدارێک بە بەلەمێکەوە هێرشی کردووەتە سەر یانەیەکی شەوانە لەسەر ڕووباری کیپ فیر لە شاری ساوت پۆرت و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

چی ئان کێچوم وتەبێژی ئەنجومەنی شارۆچکەی ساوت پۆرت ڕایگەیاند، کەسێک دەستگیرکراوە و لە پەیوەندی لەگەڵ تەقەکردنەکەدا لێپرسینەوەی  لەگەڵ دەکرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top