مامۆستا پەیام ڕزگار یەكەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاریی خۆی كردەوە
دوای بەشداریكردنی لە ژمارەیەك پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری,ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 27/9/2025 لە باخی گشتی ڕواندز,خانمە هونەرمەندی شێوەكار مامۆستا(پەیام ڕزگار)یەكەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاریی خۆی كردەوە.
پێشانگەكە بە سەرپەرشتی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسایەتی و هونەرمەندانی شێوەكار و هونەردۆستان بەڕێوەچوو,مامۆستا پەیام ڕزگار پێشانگەكەی لەژێر ناونیشانی(پایزی ڕواندز) كردەوەو تێیدا ژمارەیەك لە تابلۆ و كارە هونەرییەكانی خۆی نمایش كرد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
