گرنگی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧, لە مێژووی نەتەوەی کوردا بەرزترین نیشانەی یەکڕیزی و نیشتیمانپەروەری بوو, ئەو ڕووداوە نەک تەنها پرسێكی سیاسی بوو، بەڵکو بانگهێشتی میژوویی بوو بۆ هەموو جیهان کە نەتەوەی کورد هیچ کات لە ئامانجی سەربەخۆیی پاشگهزنابێتهوهو دەست هه‌ڵناگرێت.
ئه‌و فاكته‌رانه‌ی هۆكار و پاڵنه‌ر بوون بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ئێستاش هه‌مان فاكته‌ر هەن و ده‌بینین عه‌قڵییه‌تی حكومه‌تی عێراق، هه‌مان عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنی و ناوه‌ندگه‌راییه كه باوه‌ڕی به مافی پێكهاته‌كانی دیکەی عێراق نیه!
بڕوانامەکانی ڕیفراندۆم
پەیام بۆ جیهان: ڕوونکردنەوەی خواستی ڕاستی نەتەوەی کورد بۆ سەربەخۆیی.
یەکڕیزی نەتەوەیی: لەو ڕۆژەدا هەموو کورد بە یەک دەنگ هەڵبژاردنیان کرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
بەڵگەیەکی مێژوویی: ڕووداوێک کە نابێ هیچ کاتێک لەبیربکرێت، چونکە نیشانەی دەستکەوتی گەورەی نەتەوەکەیە.
هەرچەندە نه‌یارو دژبەرانی كورد به‌هاوكاریی یه‌كێتی له‌پرۆسه‌یه‌كی خیانه‌تكاریدا له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ٢٠١٧ هەوڵیاندا ئەم دەستکەوتە بسڕنەوە، بەڵام ڕیفراندۆم بووە بە به‌ڵگه‌یه‌كی میژوویی و شانازی نەتەوەیه‌ك, ئەو ڕۆژە دڵنیایەتی داوە کە ئامانجی کورد هەرگیز بە توندوتیژی یان خیانەت یان داخستنی دەستکردی ناتوانرێت بسڕدرێتەوە.
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی نەک تەنها بەڵگەیەکی سیاسییە، بەڵکو باوه‌ڕێكی مێژووییە کە نیشانی دەدات, نەتەوەی کورد بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات و هیچ هێزێك ناتوانێت ئەو ئامانجە لە نێو دڵی نیشتمانپەروەرانی کورد بسڕێتەوە.

ئـــهحــمــهد گـــلــی