دزی؟؟، ئاوەدانکەر شەریفی!!، وێرانكەر

دزی؟؟، ئاوەدانکەر شەریفی!!، وێرانكەر

 

من كە ئەو بابەتە دەنوسم هەر بە جدی زۆرم پێ ناخۆشە، بەڵام هەندێك جار ویژدان ناچارت دەكات هەندێک شت بڵێیت، نموونەی من لەسەر ئەمە ئەم ناونیشانەیە، ئەگەر خوێنەری بەرێز بپرسێ واتە یانی چی، دزی ئاوەدانكەر و شەریفی وێرانكەر؟ بێگومان ئەمە قسەی من نیە راستە هەندێك راستكردنەوە و زیادكردنم بۆ كردوە وەكو وشەكانی (ئاوەدانكەر و وێرانكەر) ئەگەر نا قسەی وان ئەوەیە (دەسەلاتدارانی هەوڵێر دزن دەسەڵاتدارانی سلێمانی شەریفن)،
منیش دەڵێم باشە گریمان ئێمە دزین ئێوە شەریفن بەڵام فەرموون هەر بە چاو تروكانێك سەیری شاری سڵیمانی و شاری هەولێر بكەن، بەڵام بەچاوی ویژدانەوە نەك بە چاوی شارچێتی و ئیرهابی فیكریەوە،
بائەمەشیان بڵێم تاوەكو لای خوای و خۆم و خوێنەری روشنبیری كورد ویژدانم ئاسوودە بكەم، ئەویش ئەوەیە من هیچ كات نابم و نەبویمە بەرگریكار یا پارێزەری هیچ دەسەلاتدار و كەسێكێ گەندەل، هیچ كاتیش ناڵێم و نەمگوتووە بەرپرسانی هەولێر شەریفی مەككەن، بەڵام بە چاوی گشتی ئەو ئاوەدانی و سەقامگیری وپێكەوە ژیانەی لە هەولێر هەیە لە هیچ شارێكی كوردستان و عێراق نیە.
ت دێیت و دەڵێیت بەرپرسانی هەولێر دزن، باشە بە سەرچاو، بەڵام هەرهیچ نەبێ لەم دزیەدا سێ شت كراوە كە مروڤایەتی و ویژدان دەبێت شاهیدی بو بدەن، بە تایبەتی لەسەر دەستی سەرۆكی حكومەت رێزدار مەسروڕ بارزانی ئەوانیش (ئاو، كارەبا ، رێگاو بان)-ن، لەوەش گرنگتر ئارامییە، كە خوای گەورە لە قورئاندا وەك نیعمەتێك باسی ئارامی دەکات، كەوا بە بەندەكانی بەخشیوە كاتێك دەفەرموێ {….وآمنهم من خوف} واتە لەترس و دڵەراوكێ پاراستونم، لەوانەیە كەسێك بێت و بپڕسێت، ئایا بۆچی باسی بەشی پێشەوەی ئایەتەكە ناکەیت، مادەم تۆ بێ لایەنگیری بابەت دەنوسیت، كە ئەویش ئەوەیە {…أطعمهم من جوع…}.
بەرێزان ئەمە پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی هەولێرەوە نیە، هەموو مروڤێكی بە ویژدان و تێگەیشتو و خوا ناس باش دەزانێت كێ هۆكاری برسیكردنی خەلكی كوردستانە،
بەڵام راگەیاندنەكانی زۆنی سەوز و روشەنبیرە بەكرێ گیراوەكانی یەكێتی هەرگیز نە دەوێرن و نە ناخی رەشیان رێگایان پێ دەدات بەخەلكی كوردستان بلێن برینی قوتی خەلك هیچ پەیوەندی بە داهاتی ناوخۆ و نەوتەوە نیە، بەڵكو پەیوەندی بە هزری نەتەوەیی و فیكری و مەزهەبیەوە هەیە.
باشە با وادابنێین پارتی لە هەولێر دزی دەكات بەڵام لەبەرامبەردا سەیری هەولێر، دهۆك، زاخۆ و سۆران بكەن و بە ویژدانەوە بلێن چەند لە شارە بێ نازەكەی سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتئ ئاوەدانترن. تۆ كە خۆت بە شەریف داناوە و هەموو بێ لایەنەكان و روشنبیران و هەرچی مەكینەی راگەیاندنە دژ بە هەولێر خستۆتە گەر، كەچی سلێمانی رۆژ بە رۆژ بەرەو وێرانی و نائارامی دەچێت، هەروەها گروپ گروپانێ، شەری بنەمالەیی، تەسفیەی حساباتی شەخسی، دەستوەردانی روون و ئاشكرای ئیتیلاعات و حەرەس سەوری و گروپە میلیشیاوە خوێن مژەكانی گەلی كورد لەوێ دەسەلاتدارە و بریاردەرە، تۆ چۆن و بەچ رویەك و ویژدانەوە دژایەتی هەولێر دەكەیت.
لەوەش سەیرو سەمەرەتر ئەوەیە کە کاتێک لە هەولێر بتلە غازی مالێك دەتەقێت، هەرچی نا روشنبیر و سەربەخۆ و ئۆپزسیۆنی سلێمانیە بە هەموو هێزی خۆیانەوە دێنە سەرخەت و ڤیدیوی بتلە غازەكە تۆمار دەکەن و بڵاو دەکەنەوە، یان کاتێک جۆگایەكی ئاوەرۆ لە هەولێر تێکدەچێت، هەموو کەناڵە دژە کوردەکانی وەک: عهد، صابرین نیوز، چواری عەسائیب و حزب اللە دەنێرن، بەڵام لەبەرامبەردا هەموومان بینیمان لە كوشتارگە وەحشیگەرانەی لالەزار چی روویدا، سەدان گەنجی كوردی ئەم شارە خوشەویستە كوژران و سوتێنران و شوێندران، كەچی نەماندیت یەك بە ناو روشنبیر سەربەخو ئۆپزسیۆن بلێت، لەل!
ئەرێ خێرە؟ بۆچی؟ هوكاری بێ دەنگیەکە چییە؟.
یەكێتی هەرچی داهاتی شاری سلێمانیە دەدزێت و دەچێتە گیرفانی چند مافیایەكی(Organ Trafficano).
بە ویژدانەوە سەیری گەرمیان و ئیدارەی سەربەخوی راپەرین بكەن، هەروەها سەیری زاخۆ بكەن، چەند جیاواز و لێکدوورن، بۆچی؟ لەكاتێكدا مێژووی ئیدارەی ڕاپەڕین زۆر كۆنترە لە زاخو، هەمان داهات و بودجەشە، سەیری شەقامی بەرەحمەت بێت مام جەلال بكەن، چەند ساڵە وایە؟.
هەر هندەك شەرم بتان گرێت، لەبەر خاتری ناوی مام جەلال، ئەگەر من بوام لەجیاتی قوباد و پاڤێل، بە دەروزەكەریش با چاكم دەكرد.
لە هەمووی سەیرتر پرۆژە جوان و زەخمەكەی ئاوی هەولێر تەواو كرا، كە نیعمەتێك بو، كەچی لەگەڵ رێزم بۆ باشەكانی خەڵكێ سلێمانی، بەڵام ئەوانەی ئیرهابی فیكڕیان لەمێشكدا گڵداوەتەوە، دێن رەخنە و گاڵتە بەم پرۆژە ستڕاتیژیە دەکەن، جوێن و سوكایەتی بەم خەڵكەی هەولێر دەکەن كاتێک ستایشی ئەم پرۆژەیە دەكەن، لەكاتێكدا خۆیان لە سڵێمانی و چەمچەمال گەورەتڕین كێشە و قەیرانی ئاویان هەیە، بەڵام دەسەلاتدارانی ئەولا نەبای دێ نەباران كەسیش هیچ ناڵێ، جا نازانم لەترسانە یانیش لە ناخ رەشیانە.
شتێكی تریشمان بینی لەم دووفاقیەی روشنبیران و روژنامە نوس و سەربەخۆیەكانی زۆنی ئەم بەر، ئەویش ئەوەیە كاتێك هونەرمەندێك، روشنبیرێك یان فەیلەسوفێكی كورد لەگەڵ هەر بەرپرسێكی زۆنی سەوز كوببێتەوە و وێنە بگرێت یان دابنیشێت، بە هەموو شێوازێک مەدح و ستایشی ئەم بەرپرسە دەکرێت، جا یەكێتیە یا گۆرانە یا نەوەی نوێیە، بۆی دەنوسرێت: (سەیركەن بەرپڕسانی سلێمانی چەند خەمخۆر و هونەر دۆستن، بەڵام لەبەرامبەردا ئەگەر هەر هەمان هونەرمەند لەگەڵ هەر بەرپرسێكی زۆنی زەرد دابنیشێت، تەنانەت ئەگەر بەس رەسمێك لەگەڵی بگرێت، جا تۆ سەیر بكە چۆن دەرگای دۆزەخ بەرویدا دەكرێتەوە و هەرچی وشەی ناشرینە بەرامبەر بەم خۆشەویست و ئازیزەی دوێنێ دەگوتڕێت، ئەم دووفاقیە لەپای چی؟ بۆچی؟
ئەمە بە هەموو ماناو پێوەرەكان نیفاق، ناخ رەشی، شارچێتی و ئیرهابی فكریە.
من دەپرسم هەر بە جددی ئەو ئێمناهی، ئاوەدانی، جوانی و پێكەوە ژیانەی لە ژێر دەسەڵاتی هەولێر هەیە، ئەگەر لە ژێر دەسەلاتی زۆنی یەكێتی بوایە چی دەبوو، و چیان دەگوت چیان پێ دەكردین، قەسەم بەخوا دەبوایە هەرچی پارتیە لەم كوردستانە كۆچ بكات.
هەرچی عەرەبە دێتە هەولێر شانازی بە جوانی هەولێر دەكات و شۆك دەبێت، كوردی هزر یەكێتی گاڵتە بە هەوڵێر دەكات و دەڵێت پارە دزراوە و مووچە نیە، ئێ خۆ ئەمەش هەر خۆتان بوون پێشنیارتان بۆ مالیكی كرد کەوا موچە ببرێت تا ئاژاوە لە كوردستان دروست ببێت، واتە با كوردستان هەموو بسوتێت بە زۆنی منیشەوە، بەس پارتی بروخێت و نەمێنێت، کە ئەمەش شتێکی زۆر سەیر و نامۆیە، ئەمە خیانەت نەبێت، ئەی خیانەت چۆنە، شاخدارە؟
دڵی بە نەمانی ئاو، نەبونی كارەبا، بە گەرما، بە لافاو و ناخۆشیەکانی زۆنی پارتی خۆشە،
ئەمە نە رەوشتی كوردایەتیە نە رەوشتی سیاسەت كردنە نەهیچ.
پێی خۆشە حەشدی شیعی تایفی بێت حوكم لە زۆنی زەرد بكات، بەڵام پارتی حوكم نەكات.
ئەم قسانەم هیچیان بۆ كوردە دڵسۆز و ئازیز و خوشەویستی شاری شاران و شاری روشنبیری سڵێمانی نیە، كوردایەتی واتە شارە حەیاتەكە بەڵام دیسان دەڵێمەوە مەبەستم سیاسەتی یەكێتیە، بۆیە بە بێ دودڵی دەڵێم، تێبینیم كرد تەنانەت ئاڵای كوردستانیان بە ئالای پاڕتی ناو بردوە،
ئەمە روی كورد لە ناوخۆ و دەرەوە زۆر ناشرین کردووە.

Top