خۆپیشاندانی کرێکاران و خوێندکاران لە ئەندۆنیزیا بەردەوامە
کۆبوونەوەی دەیان هەزار خوێندکار و کرێکار و شۆفێری کۆمپانیاکانی پلاتفۆرمی ئەندۆنیزیا لە جاکارتای پایتەختی ئەو وڵاتە بەردەوامە.
شۆفێرانی تاکسی ئینتەرنێتی ئەنۆنیزیا لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا دەستیان بە خۆپیشاندانێکی گەورە کرد و ناڕەزایەتییەکان دوای کوژرانی ژمارەیەک شۆفێری تاکسی ئینتەرنێت لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوبووەوە.
لەم ماوەیەدا، ڕۆژانە کرێکارانی پیشەسازی و شۆفێرانی پلاتفۆرم پێکەوە دەڕژێنە سەر شەقامەکان و لەلایەن پۆلیسەوە لێیان دراوە. ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەو پێکدادانانەدا کوژراون گەیشتووەتە زیاتر لە 10 کرێکار.
شایانی باسە خۆپیشاندەران داوای دوورخستنەوەی سەرۆک کۆمار دەکەن بەهۆی وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان و چارەسەرنەکردنی دۆسیەی گەندەڵی.
گوڵان: سەردار خەلیل
