خۆڕ‌اگرى و بوێرى كورد هەبوونى سەرکردایەتییەى ژیرانە ،دوژمنانى تووشى شۆك و هیستریا كردووه
كاتێك باسى ئازایه‌تى و به‌هێزى و خۆڕ‌اگرى و فیداكارى ده‌كرێت له پێناو ئازادى و سه‌ربه‌ستى نه‌ته‌وه و نیشتیمان ئه‌سته‌مه هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كى ناوچه‌كه و جیهان هه‌بێ كه وه‌ك گه‌لى كورد خۆشه‌ویستى بۆ خاكه‌كه‌ى هه‌بوو بێ و نه‌به‌زانه و بوێرانه به‌رامبه‌ر دوژمنانێك كه هه‌موو جۆره چه‌كێكى كوشنده و وێرانكه‌ر بوه‌ستێته‌وه و كۆڵنه‌دات ، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر ئه‌و خۆراگرییه‌ى باشوورى كوردستان له مێژووى خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى دوێنى و ئه‌مڕۆى شارستانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى یاسایی و ده‌ستوورى بكه‌ین دژى هه‌موو ئه‌و پیلانگێریانه‌ى كه نه‌یارانى ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیش له‌دژى جێبه‌جێان كردووه ، كاردانه‌وه و بیرباوه‌ر وهه‌ڵوێستێكى به‌رزه له‌رووى خه‌باتی بێوچانى گه‌لىى كورد له پێناو هه‌رمان وسه‌ربه‌ست ژین و بۆ هه‌تا هه‌تایه له لاپه‌ره‌كانى مێژووى به شانازى وسه‌روه‌رى وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى گه‌ش ده‌دره‌وشێته‌وه .
گه‌له‌كه‌مان ئه‌و راستییه ده‌زانێ كه كه دوژمنان و نه‌یارانى ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه به‌و هه‌موو په‌ڵاماردان و جه‌نگه ده‌روونییه‌ی له‌گه‌ڵماندا ده‌یكه‌ن، مه‌رامیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له حكوومه‌تی خۆیان بێنه ده‌نگ و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه، گه‌لی كورد زۆر له‌وه هۆشیارتر و ژیرتره كه ژێرده‌سته‌یی و كۆیلایه‌تی هه‌ڵبژێرێ، بۆیه خه‌ڵك له‌و روانگه‌یه‌وه و به لێڕادیتنه‌وه گله‌ییه‌كان ئاراسته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، باشیش ده‌زانن خه‌تایه‌كه هه‌مووی له به‌غدایه، ده‌شزانن عێراق وڵاتێكه نه سه‌روه‌ریی هه‌یه و نه یاسا، نه باوه‌رى به ده‌ستوور و مافه‌ره‌واكانى گه‌لى كورده هه‌ر كاتیش بۆی ڕه‌خسا بێت هه‌وڵى داوه به ئاگرو ئاسن شتێك به ناوی كورد و كوردستان ناهێڵێت.
زۆر له‌مێژه و ماوه به ماوه نه‌یارانى ئه‌م گه‌له ئازادیخواز و ئاشتیخواز و مرۆڤدۆسته به هه‌موو جۆره سیناریۆ و چه‌كێك تاقى ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام هه‌مووكات گه‌لى كورد له‌هه‌رێمى كوردستان ، توانیویانه كه ڕووبه‌ڕووى سه‌ختترین هه‌ڵمه‌تى شه‌ڕفڕۆشى و ئازاردان و گه‌مارۆدان به به‌رچاوى هه‌موو وڵاتانى ناوچه‌كه و دوونیا ببێته‌وه ، به‌تایبه‌تى كه ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌و هێرش و په‌ڵاماردانه تیرۆریستى و دڕندانه‌یه‌ى ڕ‌ژێمى ئێران بكه‌ین كه چه‌ند ساڵێكه به پاساوى جۆراجۆر ده‌یكاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێگه‌ى درۆنبارانكردن و مووشه‌كى بالسیتك و هه‌موو به‌رژوه‌ندییه ئابوورى و ستراتیژیه‌كى و گه‌شتیاریی و ئاوه‌دانییه‌كانى ده‌درێت و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكی سڤیل و منداڵى ساوا و بێتاوانی كورد به بیانووی بێ بنه‌ما شه‌هید وبریندار ده‌كرێن، ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشیزمى به‌غدا وه‌ك كارتێكى فشار و چه‌كێك نان و قووتى خه‌ڵكى كوردستان ده‌بڕن .
هه‌ڵبه‌ته ناكرێت ئاماژه و هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر خه‌ڵكانێك كه ته‌نها ناوى كوردبوون وكوردستانی بوونیان هه‌ڵگرتووه به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا له دوژمنان ونه‌یاران ڕق هه‌ڵگرترن به‌رامبه‌ر به خاك و گه‌له‌كیان و به‌كرێگیراو و سیخورى دوژمنانن بوونه‌ته چاوساغ و هه‌ندێك جاریش پشتگیرى هه‌نگاووه دوژمنكارییه‌كانى نه‌یارانمان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام رۆژ به رۆژ خه‌ڵكى كوردستان زیاتر له‌مه‌رام دوژمنان وبه‌كرێگیراوان تێگه‌یتشووه ، بۆیه ، به‌هێز و خۆراگرانه له پاڵ حكوومه‌ت و پشتیوانكردنى قه‌واره و ئاڵاكه‌یان وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، حكوومه‌تى هه‌موو كوردستانیانه به بێ جیاوازى و ئه‌ویش له‌هه‌مان سه‌نگه‌رى گه‌له‌كه‌ماندایه ، ئه‌وه‌ش روونه كه به بێ بوونى قه‌واره‌ى كوردستان و حكووومه‌ته‌كه‌ى ، بێ بونى خه‌سڵه‌تى كوردستانبیوون ، ئێمه‌ى كورد خاوه‌ن هیچ شكۆ و هێزێك نابین ،
بەڵام ئەوەی بەشێوەی کردەیی لە دەسەڵاتدارانی بەغدا لەماوەی رابردوو وئێستاش بینراوە ، هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەو مافە دەستوورییانە نەگیراوەتەبەر ، رەنگە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان خاوەن فڕۆکە و مووشەک و چەکی گەورەمان نەبێ تا بەخێرایی وەڵامی دوژمنان وداگیرکەران بدەینەوە، بەڵام ئەوەی کە لە بەردەستمانە و لە ماوەی رابردووش‌دا ، سوودی زۆرمان لە بەرژوەندی هەرێمی کوردستان لێ بینیووە ، بەکارهێنانی هێزی نەرم یانیش دیپلۆماسی و کەناڵەکانێتی و بەشداریکردن لە کۆڕبەند و کۆنفرانس و بانگهێشتە فەرمییە وسەردانە سیاسییەکانە لە سەر ئاستی باڵیۆز و نووسینگە و ناوەندە ئاکادێمی زۆر کاریگەرتر لە چەکی ڕەق یا گەرم پەیام و خواستەرەواکانی گەلی کورد بگاتە هەموو دوونیا ، زۆر گرنگە ژیرانە و بە سوودوەرگرتن لە ناکۆکیی و ململانێیە ناوچەیی و هەرێمایەتییەکان سوودی زۆر بەدەست بێنین ، چونکە زۆرێک لە وڵاتانی سەربەخۆ لە کاری دیپلۆماسی و لۆبیکردن و بەشداریکردن لە کۆڕبەندە ئابووری و کەلتووری وزانستیی و ژینگەییەکان بەشدارن لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان لە رووی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسیییەوە و نموونەی هەرە بەرچاویش کۆڕبەندی داڤۆس لە سوویسرا و و کۆنفرانسی ئاسایشی لە میونیش لە ئەڵمانیا ، کە هەموو ئەم بەشداریکردنانە ، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پاڵپشت و دۆست و هاوپەیمانی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان و دۆزە رەواکەی پەیدا بکرێت ، مەرج نییە وڵاتانی بەدوای ئێمە بگەڕێن و گرنگە هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان چڕبکەینەوە ئێمە دۆستی زیاتر بەدەست بێنین .هەروەها ناکرێت بۆ ئێستای پێشهات و گۆڕانکاری تەنها وەک تەماشاوان دەستەوسان دابنیشین، هەلومەرجی نوێی ناوچەکەمان وا دەخوازێ دەبێ بەردەوام لە جووڵەی سیاسی و دیپلۆماسی دابین و لە بەرژوەندیی دۆزی خۆمان هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە، چونكە رێگایەکی هەرە گرنگی پیشکەوتنی کوردستان و رزگارکردنی لەم قۆناغە سەختەی مێژوو، تەنها هێزی نەرم وشەڕی دیپلۆماسییە. بۆیە ، بەشداریکردنمان و دیپلۆماسی و هیزی نەرم پێوستیەیەکی ئێستا و داهاتوومانە وەک چەکێکی بەهێزوکاریگەر.

رێبوار حەمەلاو شوانی