فرمێسك مستەفا شانۆنامەی(گوڵە تووتن)ی بڵاوكردەوە

فرمێسك مستەفا شانۆنامەی(گوڵە تووتن)ی بڵاوكردەوە

ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) بە هەماهەنگی لەگەڵ ماڵی زەینەب خان,مەراسیمی خوێندنەوەو بڵاوكردنەوەی كتێبی شانۆنامەی(گوڵە تووتن) ڕێكخست لە نووسینی خانمە هونەرمەندی شانۆكار فرمێسك مستەفا.

فرمێسك مستەفا شانۆنامەی(گوڵە تووتن)ی بڵاوكردەوە

لەم كۆڕەدا ژمارەیەك لە نووسەر و هونەرمەندان و ئەدیبان ئامادەبوون,لە سەرەتای مەراسیمەكەدا دەرهێنەر و شانۆكار (هۆرێن غەریب)خوێندنەوەی بۆ كتێبەكە كرد و دواتر (فرمێسك مستەفا) لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەیەوە ووتەیەكی پێشكەش كرد,هەروەها لە كۆتایی كۆڕەكەدا نووسەر بە واژووی خۆی كتێبەكەی پێشكەش بە ئامادەبووانی مەراسیمەكە كرد.

فرمێسك مستەفا شانۆنامەی(گوڵە تووتن)ی بڵاوكردەوە

شانۆنامەی (گوڵە تووتن) كە نوێترین و سێهەمین بەرهەمی چاپكراوی خانمە هونەرمەند فرمێسك مستەفایە,ئەم كتێبە دەقێكی شانۆیی و دیكۆمێنتاریی مێژووییە بە ڕەهەندێكی فێمینیستییەوە,كتێبەكە باس لە چیرۆكی كارگەیەكی جگەرە دەكات لە شاری سلێمانی كە زۆرینەی ئەو كرێكارانەی كاریان تێدا دەكرد ژن بوون,ئەم ژنانە لە سەردەمێكی قورس و سەختدا بە شەو و ڕۆژ كاریان دەكرد كە بەشێك لەو ژنانە دایك بوون و خاوەنی چەند منداڵێك بوون كە ئەمەش ئەركی سەر شانیانی زیاتر قورس كردبوو,هەروەها بەشێك لە ژنە كرێكارەكانی ئەم كارگەیە تەمەنێك لەوێدا كاریان دەكرد كە هەندێكیان نزیكەی سی ساڵ ئەزموونیان هەبوو,ئەگەرچی لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەكان ئەم كارگەیە داخرا بەڵام لە كتێبی (گوڵە تووتن)دا ئەو چیرۆكانە زیندوو ماونەتەوەو هەر ڵاپەڕیەكی ڕۆژگارێك لە ڕۆژگارەكانی نێو ئەو كارگەیە دەگێڕێتەوەو تیشك دەخاتە سەر پێگە و ڕۆڵی ئەو ژنانە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

فرمێسك مستەفا شانۆنامەی(گوڵە تووتن)ی بڵاوكردەوە
فرمێسك مستەفا شانۆنامەی(گوڵە تووتن)ی بڵاوكردەوە
فرمێسك مستەفا شانۆنامەی(گوڵە تووتن)ی بڵاوكردەوە
Top