هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی بوونی چین لە بەندەرە گەورەکانی جیهان
سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ هەوڵدەدات کاریگەری چین لەسەر تێرمیناڵەکان و بەشە گرنگەکانی بەندەرەکانی جیهان کەم بکاتەوە و بەشە سەرەکییەکان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە 16ی ئەیلول لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ هەوڵدەدات کاریگەری چین لەسەر تێرمیناڵەکان و بەشە گرنگەکانی بەندەرەکانی جیهان کەمبکاتەوە و بەشە سەرەکییەکان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە گەورەترین هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ فراوانکردنی کاریگەرییە دەریاییەکانی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە.
ئامانجی ئەمەریکا لەم کارە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بەندەر و کەشتییە دەرەکییەکانە لە ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا نیگەرانە لە بەرژەوەندییەکانی چین لە بەندەر گرنگەکانی وەک بەندەری پیرایس لە یۆنان کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ناوەندێکی گرنگە لەسەر ڕێڕەوی بازرگانی نێوان ئەوروپا و ئەفریقا و ئاسیا.
چین دەڵێت، هاوکارییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندایە و هەمیشە دژی سزای تاکلایەنە و ڕێوشوێنی ئابووریی زۆرەملێی دژی وڵاتانی دیکە بووە.
دەگوترێت بەرپرسانی ئەمەریکا نیگەرانن لەوەی کەشتییە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە لە کاتی شەڕدا بەس نەبن بۆ پاڵپشتیکردنی هێزی سەربازی و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لە هەوڵی کەمکردنەوەی نفوزی چین لە بەندەرەکانی جیهاندان.
گوڵان: سەردار خەلیل
