دڵی دەستكرد چییە؟

دڵی دەستكرد چییە؟

  دڵی تەواوی دەستكرد Total artificial heart بریتییە لە چاندنی دەزگایەكی دەستكرد كە شوێنی هەر دوو سكۆڵەكانی دڵ و چوار زمانەی دڵ دەگرێتەوە. ئەم دەزگایە بە شێوەیەكی میكانیكی هاوكاریی كۆئەندامی سووڕان دەكات، واتە وەكو پەمپ خوێن پاڵ دەنێت لە حاڵەتەكانی پەككەوتنی دڵ كە چاوڕێی گواستنەوی دڵ دەكەن یان تەندروستییان گونجاو نییە بۆ نەشتەگەریی گواستنەوەی دڵ. دەزگای دڵی دەستكرد هاوشێوەی دڵی سرووشتی خوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش پاڵ دەنێت و بەستراوەتەوە بە ئامێرێكی هەوای پەستنێراو لە دەرەوەی لەشدا، كە كۆنتڕۆڵی پەمپكردنی خوێن دەكات. بەگشتی ئەم دەزگایە وەكو چارەسەرێكی كاتی لە سینگدا دەچێندرێت تا كاتی ئامادەبوونی دڵێكی سرووشتی بۆ گواستنەوە یان بۆ ماوەیەكی درێژتر بۆ ئەو كەسانەی كە بەرگەی نەشتەرگەریی گواستنەوەی دڵ ناگرن. پاش چاندنی دەزگای دڵی دەستكرد، پێویستە كە نەخۆش دەرمانی دژەمەیین وەكو ئەسپرین و وارفارین Warfarin وەربگرێت بۆ ڕێگرتن لە مەیینی خوێن.

 

 

 

Top