شوڕشی مەزنی ئەیلول 64 ساڵ خەبات وکوڵنەدانی بەردەوام

شوڕشی مەزنی ئەیلول 64 ساڵ خەبات وکوڵنەدانی بەردەوام

 


بەر لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد...کوردستان
دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان گشت شوڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستانیان کپ کردبوو، ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەیی لە ناخی تاکی کورد دا زور لاواز کردبوو؛ کە پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا لەسەڕ فەرمانی “بارزانی نەمر”
ئومێدو هیوا گەڕایەوە بە ئینتیمایێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بە هێزەوە، بە چەشنێک تاکی کوردو کوردستانی ئامادە بوو گیانی خۆی فیدای گەل و وڵاتەکەی بکات؛

ئەمەش وایکرد کە شوڕشی ئەیلول بۆ ماوەی نزیکەی چواردە ساڵ ڕوبەڕووی ئالنگاریە سەخت و دوژوارەکانی ئەو سەردەمە دژوارە ببنەوە، کە ئەویش قوناغی شەڕی سارد بوو نێوان ئەمەریکا و یەکیەتی سوڤیەت، واتە لە نێو گەرمەی شەڕی سارد دا شوڕشی ئەیلول هەڵگیرسا لە کاتێکدا کە دوزی ڕەوای گەلەکەمان بێجگە لە چیا سەربەرزەکانی کوردستان هیچ دوستێکی نەبوو

زلهێزەکان وێل و سەرگەردان بوون بە دوای بەرژەوەندیەکانیاندا لە گەڵ وڵاتان و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی هیچ بەهایەکی نەبوو. سەرباری سەختی و دژواری قوناغەکە بزوتنەوەی ڕزگاڕی خوازی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلولدا چوکی بە دوژمناندا هینا و ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕی ناچار کرد دان بە گشت مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت لە 11/3/1970 دا

هزاڕان سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شوڕشی ئەیلولی مەزن درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی شوڕشی ئەیلول و تێکڕای شەهیدانی کورد و کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمرو کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد.

بژی کورد بژی کوردستان
ا

Top