دایکم تەنیا پەروەردەکارێک نەبوو،بەڵکو سەرچاوەی ئیلهامم بوو
دایک ڕۆڵێکی بێ وێنە دەبینێت لە ژیانی هەرکەسێکدا، بەتایبەتیش لە ژیانی ئەو کەسانەی لە بواری هونەریدا کار دەکەن و لەبەرچاوی خەڵکیدان. نیکۆڵ کیدمان، ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی، یەکێکە لەو کەسانەیکە هەمیشە بە ڕاشکاوی باسی کاریگەریی دایکی لەسەر ژیانی دەکات.
دایکی نیکۆڵ، جانێل کیدمان، کە پەرستار و فێرکاری پەرستاری بووە، هەمیشە پاڵپشتێکی گەورە بووە بۆ کچەکەی لە هەموو قۆناغەکانیژیانیدا.
نیکۆڵ دەڵی: دایکم هانیداوم کە خەون بە شتی گەورە ببینم و بەدوای ئارەزووەکانمدا بگەڕێم. ئەمەش یارمەتیی داوم کە متمانەم بەخۆمهەبێت و هەوڵ بدەم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم، تەنانەت ئەگەر ڕێگاکەش سەخت بووبێت.
جانێل کیدمان هەمیشە فێری کردووم کە بەهێز بم و بەسەر بەربەستەکاندا زاڵ بم، کەئەمەش خەسڵەتێکی گرنگ بوو بۆ لە پیشەکەم وەک ئەکتەر کە پڕە لە کێبڕکێ و سەرکەوتن وشکست. کاتێک نیکۆڵ کیدمان دەستی بە کاری هونەری کرد،دایکی هەمیشە لە پشتەوەی بوو. لە کاتە دژوارەکاندا و کاتێک ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبووەوە، جانێل کیدمان هەمیشە پاڵپشتی دەکرد و ورەی پێدەدا. ئەم پەیوەندییەبەهێزەی نێوان دایک و کچ وای کردووە کە نیکۆڵ بەردەوام بێت و هەرگیز دەستبەردار نەبێت.
تا ئێستاش، نیکۆڵ کیدمان زۆر شانازی بە دایکییەوەدەکات و بەردەوام باس لەوە دەکات کە دایکی چۆن یارمەتی داوە ببێتە ئەو ژنەی کە ئێستا هەیە. دایکی بووەتە سەرچاوەی ئیلهامێک بۆی، نەک تەنها لە بواری پیشەییدا،بەڵکو لە ژیانی کەسیشیدا، بە تایبەتیش لە پەروەردەکردنی منداڵەکانی خۆیدا.
نیکۆڵ کیدمان بە ڕوونی دەڵێت: دایکم تەنها پەروەردەکارێک نەبوو، بەڵکو هاوڕێ، ڕاوێژکار، و سەرچاوەی هێز و ئیلهامم بوو. ئەمەش دەری دەخات کە پەیوەندیدایک و منداڵ چەندە بەهێز و کاریگەرە لە دروستکردنی کەسایەتی و سەرکەوتنی تاکدا.
