سوودە تەندروستییەكانی ڕۆزماری
ڕۆزماری Rosemary دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B5، B6، B9 (فۆلەیت)، لەگەڵ ماددەی كیمیایی ڕووەكیی گرنگ و ئاوێتەی دژەئۆكسانی بەهێز وەكو ترشی كارنۆسیك Carnosic acid، هەروەها كالسیۆم و ئاسن و ڕێژەیەكی بەرزی مەنگەنیز كە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە میتابۆلیزم و مەیینی خوێندا لەگەڵ هاندانی زوو چاكبوونەوەی برینەكان. سوودە تەندروستییەكانی ڕۆزمەری: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، چالاكیی دژی هەوكردن بە بەكتریا و ڤایرۆس و كەڕووەكان، سووككردنی سترێس و پەستی هاوكات لەگەڵ باشتركردنی كوالێتیی خەو، باشتركردنی تواناكانی مێشك، بەتایبەتی توانای تەركیز و بیرهاتنەوە، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، هاندانی گەشەی قژ، پاراستنی تەندروستیی چاو، ڕێكخستنی فرمانەكانی جگەر، هەروەها كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڕەبوو.
