سه‌رۆك له پاریسه‌وه پەیامی بۆ جیهان نارد، کە پێشمه‌رگه پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، ئازادی و دیموكراتییە.
كردنه‌وه‌ی ڕێره‌وی پێشمه‌رگه لە ٥/٩/٢٠٢٥ له پاركی ( ئۆندرێ سیترۆێن) له پاریس، ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی و میدیای هه‌بوو. ئه‌م رووداوه خاڵی وه‌رچه‌رخانە، به‌تایبه‌ت بۆ هێزێكی وه‌ك پێشمه‌رگه، كه سه‌رۆك بارزانی، له رێره‌وره‌سمه‌كه‌دا بە جیهانی گەیاند، کە "پیشمه‌رگه پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، ئازادی و دیموكراتییه". ئیستا ده‌توانین بڵێین، كه پێشمه‌رگه لە پایته‌ختەکانی ئه‌وروپادا رێزلێگیراوه. زۆر جاران نه‌یارانی كوردستان هه‌وڵیانداوە له شكۆی پێشمەرگە كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی جارێکی تر پێشمەرگەی وەکو پارێزەری دیموکراتی ناساندەوە.
پرۆتۆكۆلی ڕێوره‌سمه‌كه له ئاستێكی شاهانه‌دابوو، بە تایبه‌ت سه‌ردانەکەی سه‌رۆك بۆ شاره‌وانی پاریس كه به‌یه‌كێك له شاره‌وانییه گرنگه‌كانی ئه‌وروپا داده‌نرێت و ئیداره‌ی ١٣ ملیۆن كه‌س ده‌كات. پاریس به‌ناوه‌ندی بریاری سیاسی ئه‌وروپا و وێنه‌ی سیاسی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ناوزەند دەکرێت. لە لایەکی ترەوە سه‌ردانی سه‌رۆك بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و دیداری لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، وره‌یه‌كی به‌هێزی به دۆزی ره‌وای گەلەکەمان داوە. به‌تایبه‌ت له ئاستی نێودەوڵەتی، كه ئێستا سه‌رۆك وه‌ك هێمای به‌رخودان و ئازادی پێشوازی لێده‌كرێت و سه‌رمه‌شقی به‌جیهان ناساندنی پێشمه‌رگه‌یه. دڵخۆشی ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌م ڕێوڕه‌سمه به‌هێزترین خاڵه، كه كاری له‌سه‌ر بكرێت و بكرێته خاڵی وه‌رچه‌رخانی ڕێڕەوی دیپلۆماسیه‌تی كوردستان، بیرمان نه‌چێت ژان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، له كاتی پێشوازی له‌سه‌رۆك به‌ناوی وڵاته‌كه‌یەوه رایگه‌یاند، كه فەرەنسا لە پشتیوانیی هەرێمی کوردستان به‌تایبه‌ت له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بەردەوامدەبێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه باس بكرێت، ده‌قی گووتەکانی سه‌رۆك بارزانییە له مه‌راسیمه‌كه‌دا، سەرۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه لە شەڕی دژی داعش١٢ هەزار پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، توانیان سەروەرییەکی گەورە بۆ خۆیان و گەلی کوردستان تۆماربکەن، خاڵی جەوهەر ڕێزگرتن لە پێشمه‌رگه و سه‌رۆك بارزانی له‌وه‌دابوو، كه پێشمه‌رگه به‌ڕابه‌رایە‌تی سه‌رۆك بارزانی رێگای نه‌دا داعش له ساڵی 2014 تا 2017 ببێته هه‌ره‌شه له‌سه‌ر جیهان. خەلافەتی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه تێكشێنرا، ئه‌مه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هێزترین خاڵ بوو، كه پێشمه‌رگه رێگای نه‌دا تیرۆر بچێته شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا.
هه‌ر له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا لە بارەی هەڵوێستی فەرەنسا بەرانبەر بە دۆزی کورد، سەرۆک بارزانی فەرموی: جێگەی خۆشحاڵییە، کە هەڵوێستی فەرەنسا بەرانبەر بە دۆزی کورد نەگۆڕاوە. هەرچەندە لەو وڵاتە چەندین سەرۆک گۆڕدراون، بەڵام هەڵوێستی سیاسی‌یان بەرانبەر بە کورد نەگۆڕاوە. ئه‌م خاڵه ده‌ر‌خه‌ری ئه‌وه‌یه، كه گه‌لی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابرردوو هاوشێوه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی گه‌لی فه‌ره‌نسا کە شۆرشی نوێی مرۆڤایه‌تییان دژی زوڵم و زۆرداری هه‌ڵگیرساند، بە هەمان شێوە كوردستان پێشه‌نگ بووە لە بەرە و پێشچوونی وڵاتی خۆی و رووبه‌رووبنه‌وه‌ی تیرۆر، وێرای ئه‌و هه‌موو فشار و پیلانه جیاوازانه‌ی، كه بۆ راوه‌ستانی پێشكه‌وتنەکانی کوردستان ده‌گیرێنه به‌ر، به‌ڵام ده‌بینین به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی بە پاڵپشتی خەڵکی بە ئەمەکی کوردستان، له كابینه‌ی نۆیه‌م كوردستان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی خۆی بووه، به‌تایبه‌ت له‌رووی خزمه‌تگوزاری رێگاوبان، كەرتی بانكی (هه‌ژماری من) بۆ سه‌رجه‌م فه‌ر‌مانبه‌ران كوردستان، پرۆژه‌ی ئاوی خێرا و كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مانه سه‌رجه‌میان خاڵی گرنگ و وه‌رچه‌رخانن له ژیانی سیاسی و كارگێری خه‌ڵكی كوردستان و له ئاستی جیهانیش پشتیوانی و پێشوازی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت.
به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوره‌سمه‌كه و گوتەکانی سه‌رۆك باسی لە لایەنی مرۆڤ دۆستی، ئه‌وروپییەکان بە تایبەتی خاتوو میتران، كه له ساڵی ١٩٨٩ هاو خەمبووە لەگەڵ گەلی کورد و فرمێسكی بە وەفای بۆ ڕشتووه. سه‌رۆك بارزانی، له‌م روانگه‌وه ده‌یه‌وێت به گه‌لانی جیهان بڵێت گه‌لی كوردستان به‌وه‌فا و دڵسۆزن، هه‌ر كه‌سێك رۆژانێك هاوكاری ئه‌م گه‌له‌ی كردبێت له بیری ناكات و خۆشه‌ویستی بۆی ده‌بێت. ئیستا له ناو پایته‌ختی كوردستان هه‌ولێری خۆشه‌ویست و ده‌سته خوشكی پاریس چه‌ند شوێنێكی گرنگ و جوان به‌ناوی ئه‌و خانمه‌كراون كه رۆژانێك باوەشی وەفای بۆ كورد کردووەتەوە بە ناوی خاتوو (دانیاڵ میترانه).

عرفان عەزیز عەزیز