ڕۆڵی زیرەكیی دەستكرد لە بواری پزیشكیدا

ڕۆڵی زیرەكیی دەستكرد لە بواری پزیشكیدا

   سیستمەكانی كۆمپیوتەری زیرەكیی دەستكرد AI بە شێوەیەكی بەرفراوان لە زانستیی پزیشكیدا بەكاردێن، بۆنموونە دەستنیشانكرنی نەخۆشییەكان، دۆزینەوەی دەرمانی نوێ و پەرە پێدان بە دەرمانی جۆراوجۆر، بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوان دكتۆر و نەخۆش، كۆپیكردنی دۆكیونێنتە پزیشكییەكان وەكو ڕاچێتە و چارەسەركرنی نەخۆش لە دوورەوە Remotely. زیرەكیی دەستكرد گواستنەوەیەكی خێرای لە بواری پزیشكیدا دروستكردووە لە بەرەوپێشبردنی لایەنە جیاوازەكانی تەندروستی و دۆزینەوەی دەرمانی نوێ، دابینكردنی خزمەتی تەندروستیی تایبەت بە هەر كەسێك، شیركردنەوەی داتا پزیشكییەكان لە وێنە و فایلی نەخۆش و زانیاریی بۆماوەی بەمەبەستی دانانی پلانی تایبەتی چارەسەركردن بە هەر نەخۆشێك. سوودەكانی زیرەكیی دەستكرد لە پزیشكیدا: ورد و دروستیی و كەمكردنەوەی هەڵە مرۆییەكان لە هەموو لایەنەكانی پزیشكیدا، دەستنیشانكردنی ورد و خێرا و دانانی پلانی خێرای چارەسەركردن، دابینكردنی خزمەتیی پزیشكیی تایبەت بە هەر نەخۆشێك Personalized Medicine واتە چارەسەری تایبەت بە هەر نەخۆشێك بە مەبەستی بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام، هانادنی تواناكانی ستافی پرۆفێشنالی پزیشكی بۆ تەركیزكردن لە وردترین و ئاڵۆزترین حاڵەتەكاندا، كەمكردنەوەی نرخەكانی چاودێریی پزیشكی، هەروەها چاودێریكردن و بەدواداچوونی حاڵەتی نەخۆش لەگەڵ ئاسانكردن و بەرفراوانكردنی گەیشتن بە خزمەتە پزیشكییەكان.

 

Top