بەردەوامی هێرشە قورسەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا

بەردەوامی هێرشە قورسەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا

 

 

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ئەیلول، ڕووسیا بەردەوام بوو لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئۆکرانیا و دامەزراوەكانی وزەی لانیکەم لە دوو ناوچە کردە ئامانج  و چەند شوێنێکی دیکەی ئەو وڵاتەی بۆردومان کرد.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە کە گومانەکان لە ئەگەری هەوڵەکانی ئاشتی زیادیان کردووە پاش کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی داوە.

پارێزگاری هەرێمی ئۆدێسا ڕایگەیاند، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان زیانیان بە چوار دامەزراوەی ناوچەکە گەیاندووە و کارەبای زیاتر لە 29 هەزار بەشداربووی پچڕاوە.

ئەو لە تەلەگرامدا نووسیویەتی کە خانووی تایبەت و بیناکانی دیکەش زیانیان پێگەیشتووە و کەسێکیش بریندار بووە، ژێرخانی گرنگیش دوای هێرشەکان بە مۆلیدەکان کاردەکەن. هەروەها شاری چێرنۆمۆرسکی کەناردەریا کە دەکەوێتە باشووری ئۆدێسا، زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

ئەو هێرشە نوێیانە لە کاتێکدایە هاوپەیمانەکانی ئەندری پاروبی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و سیاسەتمەداری دیاری ئۆکرانیا کە ڕۆژێک پێشتر لە شاری لڤیڤ  تیرۆرکرا، پەنجەی تاوانبارکردنیان بۆ ڕووسیا ڕاکێشا.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top