٧٨مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «لۆكارنۆ» كۆتایی هات
ڕێوڕەسمی كۆتایی حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “لۆكارنۆ” لە شاری لۆكارنۆ لە وڵاتی سویسرا بەڕێوە چوو و براوەكان و هەڵبژێردراوانی بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی نێودەوڵەتی، بەشی پێشبڕكێی “فیلمسازانی ئێستاكە”، بەشی پێشبڕكێی خەڵاتی “لێتێربۆكسد پیاتزا گراندێ”، بەشی پێشبڕكێی “پڵنگەكانی سبەی”، بەشی پێشبڕكێی بەڵگەفیلمی “هەفتەی ڕخنەگران” ناسێندران و لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە خەڵاتی “پڵنگی زێڕین” باشترین فیلم، خەڵاتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران، خەڵاتی باشترین دەرهێنان، خەڵاتی باشترین ئەكتەران و هەروەها كۆمەڵێك خەڵاتی دیكەی ئەم ڕووداوە گرنگ و پلەیەكەی سینەمای جیهانیان پێ بەخشرا.
براوەكانی بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی نێودەوڵەتی
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی نێودەوڵەتی لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «لۆكارنۆ» كە بریتی بوون لە: «ڕیتی پان» دەرهێنەر و سیناریۆنووس لە وڵاتی كامبۆج. سەرۆكی لێژنەی دادوەران، خاتوو «جۆسلین باڕنێز» بەرهەمەێنەر و نووسەر لە وڵاتی ئەمریكا، خاتوو «ئۆرسینا لاردی» ئەكتەر لە وڵاتی سویسرا، «كاڕلۆس ڕێگاداس» دەرهێنەر، نووسەر و بەرهەمهێنەر لە وڵاتی مەكزیك و هەروەها خاتوو «ڕێنێ سووتێندیك» ئەكتەر لە وڵاتی هۆڵەندا؛ دەنگەكانی خۆیان بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
خەڵاتی «پڵنگی زێڕین»
فیلمی سینەمایی «دوو وەرز، دوو نامۆ» لە دەرهێنانی «شو میاكە» لە وڵاتی ژاپۆن، خەڵاتی گەورەی «پڵنگی زێڕین» باشترین فیلمی ئەم ڕووداوە گرنگ و پلەیەكەی سینەمای جیهانی بەدەستهێنا.
خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەران درا بە فیلمی سینەمایی «شەیتانۆكەی سپی لە دەرهێنانی هاوبەشی خاتوو «ئێلسا كرێمسێر» و «لێڤین پیتێر» بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئەڵمانیا و نەمسا پێشكەش كرا.
-خەڵاتی باشترین دەرهێنان
عەباس فازڵ بە فیلمی سینەمایی «چیرۆكەكانی نیشتمانی زامدار» لە وڵاتی لوبنان ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا.
خەڵاتی باشترین ئەكتەری
خاتوو مانۆئێلا ماڕتێلی و خاتوو ئانا ماریا ڤیسێلچیچ ئەكتەرانی فیلمی سینەمایی «خودا یارمەتی نادات» لە دەرهێنانی هانا جۆچیچ، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی كرواسیا، ئیتاڵیا، ڕۆمانیا، یۆنان، فەڕەنسا و ئسلۆڤێنیا بەخشرا.
هەروەها خاتوو ماریا ئیمبڕۆ و میكائیل بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی سینەمایی «شەیتانۆكەی سپی» بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئەڵمانیا و نەمسا خەڵاتی باشترین ئەكتەریان پێ بەخشرا.
ڕێزلێنانی تایبەتی لێژنەی دادوەران
فیلمی سینەمایی «گەڵای وشك» لە دەرهێنانی ئێلێكساندێر كۆریدزێ بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئەڵمانیا و جۆرجیا لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە ڕێزیان لێ گیرا.
براوەكانی بەشی پێشبڕكێی فیلمسازانی ئێستاكە
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی «فیلمسازانی ئێستاكە» كە بە یەكەمین و دووهەمین فیلمی بڵندی خۆیان لەم ڕووداوە سینەماییەدا ئامادەن، بریتی بوون لە: خاتوو ئەسمەرە ئابیگیل، ئەكتەر لە وڵاتی ئەندونیزیا. سەرۆكی لێژنەی دادوەران، خاتوو لا فڕانسیس هۆی La بەرپرسی فیلم لە و سەرۆكی هاوبەشی دەرهێنەرانی نوێی/ فیلمە نوێیەكان لە وڵاتی ئەمریكا و هەروەها خاتوو «كانی كۆسڕۆتی» ئەكتەر لە وڵاتی هیندستان؛ دەنگەكانی خۆیان بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
-خەڵاتی پڵنگی زێڕین
فیلمی سینەمایی «قژ، لاپەڕ» ئاو لە دەرهێنانی هاوبەشی «نیكۆلاس گڕۆكس»Ni و «تڕۆنگ مین كۆئی» بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی بەلژیكا و نەمسا، خەڵاتی گەورەی «پڵنگی زێڕین» باشترین فیلمی ئەم بەشەی فێستیڤاڵی بەدەست هێنا.
خەڵاتی باشترین دەرهێنەری تازە دەركەوتوو درا بە خاتوو سیسیلیا كانگ، بۆ دەرهێنانی فیلمی سینەمایی «كوڕی گەورەتر» بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئەرجەنتین و فەڕەنسا پێشكەش كرا.
-خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەران
ئەم خەڵاتە درا بە فیلمی سینەمایی «خۆشەویستم» لە دەرهێنانی خاتوو ماڕگاریتا ئێسپامپیناتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا.
-خەڵاتی باشترین ئەكتەر
هەروەها خەڵاتی باشترین ئەكتەر لەم بەشەدا بە خاتوو «ئاڕۆرا كواترۆچی» بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی سینەمایی «خۆشەویستم» لە دەرهێنانی خاتوو ماڕگاریتا ئێسپامپیناتۆ پیشكەش كرا.
-ڕێزلێنانی تایبەتی لێژنەی دادوەران
لۆڤان گێلباخیاتی، بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی سینەمایی «پێش هەتاو بگرە» لە دەرهێنانی ژاكلین زۆند، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی سویسرا و ئیتاڵیا لە لایەن لێژنەی دادوەرانەوە ڕێزی لێ گیرا.
براوەكانی بەشی پێشبڕكێی پڵنگەكانی سبەی
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی پڵنگەكانی سبەی، لەم خولەی فێستیڤاڵدا كە بریتی بوون لە: خاتوو جیهان ئەلتەهری فیلمساز، بەرهەمهێنەر و هونەرمەندی شێوەكار لە وڵاتانی میسر و فەڕەنسا، لێمۆهانگ مووسا فیلمساز و هونەرمەندی شێوەكار لە وڵاتی لێسۆتۆ و هەروەها خاتوو سارا سێرایكۆ ئەكتەر لە وڵاتی ئیتاڵیا، دەنگەكانی خۆیان بەم شێوەیە ڕاگەیاند.
