بوومەلەرزەیەکی کوشندە بە گوڕی ٦.٠ پلە لە ئەفغانستان روویدا

بوومەلەرزەیەکی کوشندە بە گوڕی ٦.٠ پلە لە ئەفغانستان روویدا

 

کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند: کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٠ پلە لە پارێزگای کونار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لە ناوچەی شاخاوی روویدا  و بە لایەنی کەم ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار کەسیش بریندار بوون.

کارمەندانی فریاگوزاری بەناو داروپەردووی ماڵە وێرانبووەکاندا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان.

وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایگەیاند، تەنها لە گوندێکدا لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا ئاماری ورد لەبەردەستدا نییە و کۆکردنەوەی زانیاری لە ناوچەیەکی کەم دانیشتوان و دوورەدەستەكان کات دەخایەنێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە سەدان بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و پێدەچێت ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبێتەوە، چونکە ڕاپۆرتەکان لە ناوچە دوورەدەستەکانەوە نەگەیشتوون و هێڵی پەیوەندیش پچڕاوە.

بەگوێرەی بەرپرسانی خۆجێی، بوومەلەرزەکە نیوەشەو لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە و خانووی قوڕ و بەردی لە چەند ناوچەیەک وێران کردووە.

Top