كونجی بۆ باشتركردنی تەندروستیی دڵ
تۆوەكانی كونجی ڕۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ باشتركردنی تەندروستیی دڵ بەوەی كە دەوڵەمەندن بە ماددە دژەئۆكسانەكان، چەوریی تەندروست، لەگەڵ چەندین ماددەی تری سوودبەخش كە كۆلیستیرۆل داەبەزێنن و ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان كەم دەكەنەوە. كونجی چەورییە ناتێرەكان لەخۆدەگرێت كە ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا كەم دەكاتەوە هاوكات لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش، ماددە دژەئۆكسانەكانی كونجی وەكو سیسامین Sesamin و سیامۆلین Sesamolin رۆڵیان هەیە لە كەمكردنەوەی فشاری ئۆكساندا Oxidative stress كە هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ. سوودەكانی تری كونجی: بەهێزكردنی ئێسكەكان بەهۆی رێژە بەرزەكەی كانزای كالسیۆم و مەگنسیۆم، رێژە بەرزەكەی ریشاڵ و مەگنسیۆم لە كونجیدا رۆڵی هەیە بۆ رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن بۆیە كونجی خۆراكێكی گونجاوە بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بەتایبەتی خۆپاراستن لە قەبزی، هەروەها بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش لەوكاتەی كە كونجی رێژەیەكی بەرچاو لە كانزاكانی زینك و سیلینیۆم لەخۆدەگرێت.
