مانگی دە خولی نایابی یانەكانی كوردستان دەست پێ دەكات
مانگی دە خولی نایابی یانەكانی كوردستان دەست پێ دەكات
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی تۆپی پێی لە كوردستان وادەی خولەكانی كوردستانیان دیاری كرد. لە كۆبوونەوەی ئاسایی یەكێتیەكە بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و ئەندامانی یەكێتیەكە چارەنووسی خولەكانی نایاب و پلەیەك و فوتساڵی كچان و پلە دوو و جامی سوپەر دیاری كران، لەم كۆبوونەوەشدا چەند بڕیارێك دەرچوون كە پەیوەست بوون خولەكان و ڕاهێنەران و لیژنەكان دیاری كران. خولی نایابی كوردستان لە ڕۆژی22مانگی دەی ئەمساڵ بەرێوەدەچێت، لە 24ی هەمان مانگ خولی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان بۆ ئاستی پلە نایاب ئەنجام دەدرێت، هەرچی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستانیشە بەبەشداری 18یانەی شارەكانی كوردستان لە 15ی مانگی 11ی ئەمساڵ بەرێوەدەچێت. خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستانیش لە 5ی مانگی 12 یارییەكانی ئەنجام دەدرێت، خولی پلە دووی یانەكانی كوردستانیش 9ی مانگی 3ی ساڵی 2026 ئەنجام دەدرێت، سەبارەت بە یاری جامی سوپەریش كوردستان لە نێوان شێروانە و هەندرێن لە 17ی مانگی دەی داهاتوو بەرێوە دەچێت لە شاری سلێمانی، هەرچی تایبەتیش بوو بە ڕاهێنەران بۆ خولی نایاب دەبێت ڕاهێنەرانی یانەكان هەڵگری بڕوانامەی بی ئاسیاوی یان كوردستان بن.
