نەشتەرگەریی رۆبۆتی

نەشتەرگەریی رۆبۆتی

نەشتەرگەریی رۆبۆتی Robotic surgery بەمە ناسراوە كە نەشتەرگەری هەر چەند ئاڵۆزیش بێت، بە كەمترین دەستوەردان ئەنجام دەدرێت. دكتۆر بە بەكارهێنانی سستمی رۆبۆتی، وێنەی 3 دووری ئەو شوێنەی لەش كە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت لەبەردەستدا دەبێت بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری وردتر و ئاڵۆزتر بە كۆنترۆلی تەواو و بێ هیچ هەڵەیەك بە مەبەستی باشترین ئەنجام. سوودەكانی تری نەشتەرگەریی رۆبۆتی: كەمترین دەستوەردان، یارمەتیدانی كۆنترۆلی تەواوی دكتۆر بۆ ئەنجامدانی هەموو كارە وردەكانی نەشتەرگەری هاوكات لەگەڵ پیشاندانی وێنە، كەمكردنەوەی ئازار و ئەگەری ئاڵۆزییەكانی نەشتەرگەری، كەم مانەوە لە نەخۆشخانە و زووتر چاكبوونەوە بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەریی ئاسایی. نەشتەرگەریی رۆبۆتی بۆ چارەسەركردنی زۆربەی حاڵەتی ئاڵۆز و نەخۆشی ئەنجام دەدرێت، بۆنموونە بایپاسی خوێنبەریی تاجی دڵ، گرفتی زمانەكانی دڵ، لەرەی گوێچكەڵە AF، لابردنی گرێی دڵ Tumor، لابردنی بەشێكی كۆڵۆن، گرفتەكانی رێكە، تەسكبوونەوەی زمانەی نێوان سوورێنچك و گەدە، قۆڕیی ناوچەنك و گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ ناو سوورێنچك GERD، لابردنی منداڵدان، لابردنی گرێی منداڵدان، لابردنی پرۆستات، نەشتەرگەرییەكانی گورچیلە و میزڵدان، لابردنی كیسی زراو، لابردنی ریخۆڵە كوێرە، هەروەها گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ.

 

Top