(بیابانی سەماوە و لالەزاری سلێمانی)
بەهۆی هەرزەیەکی بەناو سیاسی کە قول و فولی سیاسەت لەیەک ناکاتەوە کوردستان سیمای ناشرین دەکرێت، ئاخەر تۆ جەلادەکانی بەعسیت عەرزی عەزەڵاتی خۆت دەکەیت لەو زۆنەی کە بەڕێکەوت بوویتە ڕەقم و خەڵکیت خستووەتە دڵە ڕاوکێ و دەستت داوەتە تۆقاندنی خەڵکی.
ئەمە بوو بانگەشەی ئارامی، بۆچی شاری سلێمانی بە هۆی ئێوەوە ئەتوانێت ئارام بێت؟!
ئاخەر ئێوە خۆتان هۆکاری درووستبوونی نا ئارامی و گەندەڵیین لە دەڤەری سلێمانی، ئاخەر بست بە بستی ئەو شارەتان شێواندووە و سیمای جوانیتان نەهێشتووە ئەمە ئارامییەکەتان بوو؟! بوونەتە مافیا و بە ڕۆژی ڕووناک گەنج خەڵتانی خوێن ئەکەن و چاو لەخەڵکی سوور دەکەنەوە وەک شەقاوە مامەڵە ئەکەن ئەمە ئارامییەکەتان بوو؟! ئەوەی لە فیلمەکانی ئەکشن و سینەما دەبینرێت ئێوە لەو شارە کرتانە واقیع چ واقعێکی تاڵتان پیشانی جیهان دا.
نازانم چۆن و بە چ ڕوویەک باسی چاکسازی ئەکەن کاتێک خۆتان کرۆکی گەندەڵیین، هەموو ئەو سەر شێتیەی لە وەڵاتان بینیوتانە بەهۆی بێ سەرو بەرەیی خۆتانەوە، دووبارە و بگرە دەبارە بەسەر کەنجی زۆنی سەوزدا تاقیتان کردەوە و بەردەوامن لە تاقیکردنەوە. سلێمانی گەر ئێوەی تێدا نەبووایە ئێستە وەک هەولێر خاوەنی شەقامی سەد و پەنجایی بوو نەک هێشتا شەقامی سەرەکی شەستی بێت، یان باڵەخانەکانی هەردوو شار بەراورد بکەن بزانن جیاوازییان چەنێکە، یان گەورەبوونی هەولێر و پجوکبوونەوەی سلێمانی بەراورد بکەن، یان هەلی کار و گەورە کۆمپانیا بیانییەکان و چەندین دەستکەوتی گەورەی هەولێر و بەداخەوە پاشەکشێی سلێمانی بەراورد بکەن.
نائارامی ئەو شارە و داڵدەدانی بکوژ و هەڵاتوو لە یاسا کار و چالاکی ئێوەیە، خواردنی سەروەت و سامانی ئەو زۆنە ئیشی ئێوەیە، دڵنیابن گەورەتریین چاکسازی و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سلێمانی لادانی ئێوەیە، ئاخەر ئێوە حیزبەکەی خۆتان پارچە پارچە کردووە ئیدی چ نمونەیەک پێشکەش دەکەن بۆ ئەم نیشتمانە گەر بۆتان بکرێت وەک 16 ئوکتۆبەر هەموو کوردستان ئەفرۆشن، کورد واتەنی "کەچەڵ تیمار کەر بووایە تیماری سەری خۆی دەکرد" چاکسازی بە چاک دەرکرێت.
بەڵام دڵنیابن پارتی دیموکراتی کوردستان پاش هەزاران قوربانی و مێژووی پڕ شکۆی خەباتی مەدەنی، هەرگیس کوردستان ناخاتە بەردەستی ئێوە، و دڵنیابن دەنگدەری هۆشیاری کوردستان باش باش ئەوە دەزانێت کە ئێوە بار و مشەخۆرن بەسر ئەم نیشتمانەوە دڵنیابن سزاتان ئەدات و تۆڵەی ئەم پاشا گەردانییەیتان لیدەکاتەوە.
کوردستان هەمیشە ئاوەدان و ئاڵای هەمیشە شەکاوەبێت، و سەر شۆڕی بۆ خاک فرۆش و میلەت فرۆش...

ئەسرین عاسی شوانی